خوێندکارانی کۆلێژێک کڵاوی تایبەت بۆ ڕێگری لە گزیکردن لەسەردەکەن

وێنەکان هاوشێوەی ڤایرۆسێک بە خێرایی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت خوێندکارانی فلیپین کڵاوێکی تایبەتیان لەسەردایە کە بە “کڵاوی دژە گزیکردن” ناوبراوە.

ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست بڵاویکردەوە، لە وێنەکاندا دەردەکەوێت خوێندکارانی کۆلێژێکی فلیپین کڵاوی تایبەتیان لەسەردایە کە هەموو سەریانی داپۆشیوە.

لە وێنەکەدا تەنها کڵاو نابینرێت، بەڵکو شێوەی سندوقێکە کە ڕێگری لە خوێندکاردەکات لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا گزی بکات و سەیری پەڕەی تاقیکردنەوەی هاوڕێکەی بکات.

کڵاوەکان لەلایەن خوێندکارەکان خۆیان و بە کەرەستەی سادە لە ماڵەوە دروستکراوە وەک، پەڕەی سپی و تەنانەت کارتۆنی تەبەقی هێلکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەریاچەیەكی باكووری كوردستان بەستوویەتی و سەرنجی گەشتیارانی ڕاكێشا

دەریاچەی ناوچه‌یه‌كى گه‌شتیاریی یه‌كێك له‌ پارێزگاكانى باكووری كوردستان، به‌هۆی ‏دابه‌زینی پله‌كانى گه‌رماوه‌ زیاتر له‌ 15 سانتیمه‌تر چینی سه‌ره‌وه‌ى…
Total
0
Share