گۆڕێکی بە کۆمەڵی منداڵان لە خوێندنگەیەکی کۆنی کەنەدا دۆزرایەوە

میدیاکانی کەنەدا هەواڵی دۆزینەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵی منداڵانی دانیشتوی کۆنی کەنەدایان بڵاوکردەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بە هۆکارێکی نادیار مردوون و لە نزیک خوێندنگەکەیان نێژراون.

ئەو شوێنەی گۆڕە بە کۆمەڵەکەی تێدا دۆزراوەتەوە خوێندنگەی “شەو و ڕۆژی کمڵوپس”ە کە لە ساڵی 1890 تا 1978 دانرابوو بۆ منداڵانی دانیشتوانی کۆنی سەرزەمینی کەنەدای ئێستا کە بە Aboriginal Canadians ناسراون، بۆ دورخستنەوە لە بۆچون و تێڕوانینی خێڵەکی.

تا ئێستا هۆکاری سەرەکی نەزاندراوە، کە ئایا منداڵەکان بە دەردە کوشندەکانی ئەو سەردەمە مردوون یان هۆکارێکی دیکە.

گۆڕە بە کۆمەڵەکە 215 ئێسک و پروسکی منداڵانی تێدایە و ڕوداوەکە کاردانەوەی ناوخۆی و جیهانی هەبووە.

جەستین ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا لەبارەی ڕوداوەکەوە ڕایگەیاندووە، “شۆک بووین کە دڵنیابووینەوە لە بوونی گۆڕێکی بەکۆمەڵی منداڵان، ئەگەرچی مێژووی ڕوداوەکە بۆ یەک سەدە پێش ئێستاش دەگەڕێتەوە، بەڵام ئەمە پەڵەی ڕەشە لە مێژووی وڵاتدا”.

روزان کازیمیر، سەرۆکی هۆزی TteS لە شاری کمڵوپس ڕایگەیاندووە، “دۆزینەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکە، بەتایبەت کە زانراوە مندالێ تەمەن سێ ساڵانی تێدایە، جێگەی سەرسوڕمان و دڵشکاندنی ئێمەیە، پێشتر ئەم ڕوداوە لەلایەن بەرپرسانی خوێندنگەکەوە ئاماژەی پێنەکراوە”.

دەسەڵاتە یەک لە دوای یەکەکانی هەردوو کیشوەری ئەمریکا، هەوڵیانداوە ئاسەوار و جێگەی دانیشتوانی سەرەکی شوێنەکە بسڕنەوە، لە کەنەداش بە درێژای 90 ساڵ ئەو خوێندنگانە هەوڵیانداوە منداڵانی خێڵە کۆنەکانی کەنەدا والێبکەن لەگەڵ یاسا و ڕێکارەکانی ئەواندا بگونجێت و ڕێگەشیان نەداوە تەنانەت منداڵەکان بە زمانی دایکی خۆیان قسەبکەن.

دانیشتوانی کۆنی کەنەدا، کە هەندێکجار بە هیندییە سورەکانیش ناودەبرێن

6 Things you need to know about National Aboriginal Day in Canada | NITV

Indigenous Peoples | The Canadian Encyclopedia

بابەتی پێشتر

كازمی: دەمانەوێت لەگەڵ یەكێتیی ئەوروپا هەماهەنگی و پەیوەندییەكانمان فراوانتر بكەین

بابەتی دواتر

تورکیا لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان شوێن بە ئێران چۆڵدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share