شێرێک لە چین هەرا دەنێتەوە

شێوەی جیاوازی سەروقژی شێرێک لە باخچەی ئاژەڵانی گوانگژهۆ-ی چین مشتومڕی زۆری ناوەتەوە.

بەرپرسانی باخچەکە، لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕەتیانکردووەتەوە “قژیان بۆ داهێنابێت”.

گەرما و شێ بوونەتە هۆی گۆڕانی سەروسیمای شێرێکی چینی بە ناوی “هانگ هانگ”ـەوە، بە جۆرێک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەناوبانگ بووە و گوتەبێژی باخچەی ئاژەڵان وتوویەتی، “قۆزترین کوڕی ئەم ناوەیە و خەڵکی زیاتریش دێن بۆ بینینی”.

گوتەبێژەکە ڕوونیکردووەتەوە، “شێوەی قژی شێرەکە تەنیا جادوویەک بووە لە سروشتەوە، ئێمە ناوێرین قژی بۆ ببڕین. بە هۆی شێداریی بەرزەوە لە گوانگژهۆ، شێرەکە لە ژنە مۆدێلێکی قژزەرد دەچوو”.

 

 

 

بابەتی پێشتر

هۆكاری كەمبوونەوەی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

رێگەی كەركوك- هەولێر داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share