لە لوبنان زەنگی کارەساتێکی تەندروستی لێدەدرێت

ماوەی دوو هەفتەیە پەتای کۆلێرا لە لوبنان بڵاوبووەتەوە، وەزارەتی تەندروستیی لوبنان هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی خێرای پەتاکە دەدەن، کە نەخۆشخانەکان ئیتر توانای وەرگرتنی نەخۆشیان نییە.

وەزیری تەندروستیی لوبنان دەڵێت، بەشێکی زۆر لە تووشبووەکان نیشانەکانی نەخۆشییەکەیان تێدا نییە، ئەوەش بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکەی زیاتر و خێراتر کردووە، جەختیشیکردەوە، ئەگەر بەمجۆرە بەردەوامبێت ناتوانن لە نەخۆشخانەکان نەخۆش وەرنگرن و ئەوەش ڕووبەڕووی کێشەی گەورەیان دەکاتەوە.

وەزیری تەندروستی وتیشی، هەموو هەوڵەکان یەکدەخەن لە تواناکانی حکومەت، ڕێکخراوەکان، هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان بەهاوکاری ژووری ئۆپەراسیۆنەکان تاوەکو بتوانن ڕووبەڕووی زیاتر تەشەنەکردنی پەتاکە ببنەوە.

بابەتی پێشتر

ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی سوید کۆدەبێتەوە سەبارەت بە ئەندامبوونی لە ناتۆ

بابەتی دواتر

ژنێکی تر خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کاندید دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشیی سکلێرۆدێرما چییە؟

سکلێرۆدێرما خۆییەبەرگرییە نەخۆشییە، کە دەبێتە هۆی هەوکردن و بەڕیشاڵبوون (ئەستووربوون) لە پێست و بەشەکانی دیکەی جەستەدا. لەم نەخۆشییەدا…
Total
0
Share