ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی سوید کۆدەبێتەوە سەبارەت بە ئەندامبوونی لە ناتۆ

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئاشکرایکرد، لەگەڵ ئۆلف کریستیشۆن سەرۆک وەزیرانی سوید کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی بوون بە ئەندامی سوید لە هاوپەیمانیی ناتۆ، هەروەها ڕادەستکردنەوەی ئەو کەسانەی تورکیا داوایان دەکات.

کەناڵی ئێن تی ڤی بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیرانی نوێی سوید و سەرۆک کۆماری تورکیا کۆدەبنەوە.

ئەردۆغان دەڵێت، “سەرۆک وەزیرانی سوید پاڵپشتیی شەڕی دژی تیرۆر دەکات، ئێمەش لەو دیدارەدا هەڵسەنگاندن بۆ ئەو لێدوانانە دەکەین”.

لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ناتۆ کریستیشۆن ڕایگەیاند، سوید بەشداریی زیاتری دەبێت لە هەوڵەکانی هاوپەیمانیی ناتۆ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

تورکیا دەڵێت، کە پەرلەمانی وڵاتەکەی ئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە هاوپەیمانیی ناتۆ پەسەند ناکات ئەگەر ئەو وڵاتانە ئەو کەسانە ڕادەستی تورکیا نەکەنەوە کە داوای دەکەن.

بابەتی پێشتر

پەڕەی فەرمیی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم هاککرا

بابەتی دواتر

لە لوبنان زەنگی کارەساتێکی تەندروستی لێدەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی برنج گران دەبێت

بەهۆی بڕیارێکی حکومەتی هیندستانەوە بۆ هەناردەنەکردنی برنج، ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخی برنج وەک خۆراکێکی سەرەکیی لە سەرتاسەری جیهاندا هەیە. …
Total
0
Share