سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری: ئەركی ئێمەیە ئاسایش توندوتۆڵتر بكەین

سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری دووپاتیكردەوە، “چاوپۆشی لە یاساشكێنان نەكرێت و ئەركی ئێمەیە ئاسایش توندوتۆڵتر بكەین”.

بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی كۆنترۆڵكردنی سنوورەكان و پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ھەرێم و ڕێگری لە كاری نایاسایی و قاچاخچێتی، جەلال شێخ ناجی سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری لەگەڵ ھیوا ئەحمەد بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەڤەری گەرمیانیان بەسەركردەوە و لە نزیكەوە بە دواداچوونی بۆ ڕێكارە ئەمنی و یاساییەكان و توندوتۆڵكردنی سنوورەكانی ھەرێمی كوردستان كرد.

لەو بەسەركردنەوەیەدا كە لیوا بەرزان محەمەد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان ئامادەیبوو، سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری دووپاتیكردەوە چاوپۆشی لە یاساشكێنان نەكرێت كە پێشێلی بڕیارەكان و یاساكان دەكەن و پێویستە یاسا بەسەر هەمووان بەبێ جیاوازی جێبەجێبكرێت، ھەروەك ھانیدان وەك ھەمیشە دڵسۆزی جێبەجێكردنی كار و فەرمانەكانیان بن لە پێناوی بەرژەوەندییە باڵاكانی ھەرێمی كوردستان و پاراستنی ئارامی و سەروماڵی كۆمەڵانی خەڵك و ڕاشیگەیاند، “ئەركی ئێمەیە ئاسایش توندوتۆڵتر بكەین، بۆ ئەوەی بتوانین باشتر بەر لە ھەر ئەگەر و پێشهاتێكی نەخوازراو بگرین”.

بابەتی پێشتر

یەكەم گەشت لە فڕۆكەخانەی كەركوكەوە بۆ دەرەوەی عێراق ئەنجامدەدرێت

بابەتی دواتر

هەولێر.. لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا و كەسێكیش برینداربوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share