یەكەم گەشت لە فڕۆكەخانەی كەركوكەوە بۆ دەرەوەی عێراق ئەنجامدەدرێت

فڕۆكەخانەی كەركوك

بڕیارە سبەی بە دوو گەشت بۆ ناوخۆ و دەرەوە، گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی كەركوك دەستپێبكەن.

هەردی سەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی فڕۆكەخانەی كەركوك رایگەیاند، فڕۆكەخانەكە كە لە 16ی ئەم مانگە كرایەوە، پاش نیوەڕۆی سبەی پێشوازی لە یەكەم گەشت لە بەغدادەوە دەكات، ئەمەش دەبێتە یەكەم گەشتی رێگەدان بە كاركردنی فڕۆكەخانەی كەركوكی نێودەوڵەتی.

سەمەد لە لێدوانێكدا بۆ میدیای فەرمیی عێراق وتیشی، “گەشتی دووەم بەرەو سعودیە دەبێت بۆ گواستنەوەی عەمرەكان لە كەركوكەوە بۆ شوێنە پیرۆزەكان لە مەدینە، ئەمەش دەبێتە یەكەم گەشتی نێودەوڵەتی كە لە فڕۆكەخانەی كەركوكەوە ئەنجامبدرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ئەشکەنجە دانپێدانانیان پێکراوە‏
زیندانیانی شیلادزێ: یەكلانەكرێینەوە تا مردن لە مانگرتن بەردەوامدەبین

پێنج لە زیندانیانی بادینان کە خەڵکی شیلادزێن ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەی دۆخیان و دانپێدانانەکانیان بڵاوکردووەتەوە، ئاماژە بە دانپێدانانی ژێر ئەشکەنجە…
Total
0
Share