بۆ یەك هەفتە سەرجەم ناوەندەکانی ڤاکسین تایبەتدەکرێن بە مامۆستایان

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا ئەم هەفتەیە سەرجەم ناوەندەکانی ڤاكسینكردن تایبەتبكرێت بە مامۆستایان، وەزیری تەندروستیش داوا لە مامۆستایان دەکات خۆیان تۆماربکەن.

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، “لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەبێت مامۆستایان تا دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن ڤاکسین وەربگرن تاوەکو پرۆسەی خوێندن بە سەلامەتی دەستپێبکاتەوە، کە بریارە لە هەفتەی داهاتوو و ڕۆژی 14ی تەمموزەوە دەرگای قوتابخانەکان بکرێنەوە”.

دکتۆر سامان بەرزنجی ئاشكرایكرد، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا بە تایبەتکردنی سەرجەم ناوەندەکانی دابەشکردنی ڤاکسین بۆ مامۆستایان.

بۆیە وەزیرەكەی هەرێمی كوردستان وتی، “لەو هەفتەیەدا سەرجەم مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەتوانن ڤاکسین وەربگرن و داواش لە مامۆستایان دەکەین خۆیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین تۆماربکەن”.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو 60 هەزار مامۆستا ڤاکسینیان وەرگرتووە و لەو ژمارەیە 22 هەزاریان تەنها ژەمی یەکەمیان وەرگرتووە و 17 هەزاریشیان هەردوو ژەمەکەیان پێدراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەکی باڵای سیاسیی عێراق: بڕیارەکەی پارتی بۆ تێکدانی پرۆسەی دیموکراسییە لە هەرێم

سەرچاوەیەکی باڵای سیاسیی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیارەکەی پارتی بۆ تێکدانی پرۆسەی دیموکراسییە لە هەرێم، ئەوەش نیگەرانیی لەلای كونسوڵی وڵاتان…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە هەموو شێوەیەك دژی ئەو هەوڵانە دەوەستینەوە كە دەیانەوێت بەربەست لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دروستبكەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە واشنتن لەگەڵ برێت مەكگۆرك، رێكخەری كۆشكی سپی بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی…
Total
0
Share