وەزارەتی پەروەردە: ئەمشەو ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی رادەگەیەندرێت

وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیەنێت، ئەمشەو ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاودەكرێتەوە.

لیژنەی باڵای تاقیكردنەوە گشتییەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، بە ئامادەبوونی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم، لیژنەكەیان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی خولی یەکەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی (زانستی/ وێژەیی/ پیشەیی) رادەگەیەنێت.

دەشڵێت، لینکی وەرگرتنی ئەنجامەکان لە کاتژمێر (08:30) خولەكی ئەمشەوەوە کارا دەبێت. بۆ كردنەوەی كلیك لێرە بكە.

لیژنەكە ئەوەشی خستەڕوو، لینکی سەیرکردنی لاپەڕەی سۆما لە کاتژمێر (10:30) خولەك كارادەبێت. بۆ كردنەوەی كلیك لێرە بكە.

پێشتر تۆڕی میدیایی ئێستا پشتبەست بە زانیارییەكان بڵاویكردەوە، “گەر هیچ کێشەیەکی تەکنیکی دروست نەبێت، ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجامی تاقیکردنەوەی ئەزموونە گشتییەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی رادەگەیەندرێت”.

ئەمساڵ 117 هەزار و 364 خوێندکار بەشداریان لە تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12دا کردووە، لەو ژمارەیەش 75 هەزار و 239 یان زانستیی بوون و 39 هەزار و 113 یان وێژەیی و سێ هەزار و 12ی دیکەشیان پیشەیی بوون.

بابەتی پێشتر

دوو ژن ژێر ئۆتۆمبێل کەوتن و یەکێکیان گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

سودانی لە دادگای فیدراڵی تانەیدا لە یاسای بودجە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share