بۆردوومانكردنی شەنگال.. كۆمسیۆنێكی نێودەوڵەتی داوای هەڵوێست لە ئەمریكا دەكات

كۆمسیۆنی نێودەوڵەتیی ئازادیی ئاینی، ئیدانەی بۆردومانەكەی توركیا بۆسەر شەنگال دەكات، داوا لە حکومەتی ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات فشار بخەنە سەر تورکیا کاولکاریی زیاتری کۆمەڵگەی ئێزدییەكان ڕاگرێت.

كۆمسیۆنەكە، لە زنجیرە تویتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “هێرشە ئاسمانییە بەردەوامەکانی تورکیا بۆسەر ئێزدییەكان لە شەنگال ڕێگری لە باشبوونەوەی دۆخی کۆمەڵگەکە دەکات و هەروەها دەبێتە بەربەست بۆ ئاوارەکان و پەنابەرەکان بۆ گەڕانەوەیان بۆ ماڵەکانی خۆیان بە سەلامەتی”.

داواش لە حکومەتی ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات فشار بخەنە سەر تورکیا بۆ ئەوەی کاولکاریی زیاتری کۆمەڵگەی ئێزدییەكان ڕاگرێت، هەنگاوی پێویست بنێت بۆ خۆدوورگرتن لە زیانی گیانیی هاوڵاتیان.

داواكارییەكەی كۆمسیۆنی نێودەوڵەتیی ئازادیی ئاینی دوای ئەوە دێت، توركیا بۆردومانی نەخۆشخانەیەكی لە سنووری قەزای شەنگال كرد، بەهۆیەوە ژمارەیەك كارمەندی تەندروستی و ئەندامی یەبەشە شەهید و برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانی لەبارەی بەئەلیکترۆنیکردنی پسووڵەی خۆراک هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم رایگەیاند، هاوڵاتییانی هەڵەبجە دەتوانن لەڕێی ئەپێکەوە ناوی خۆیان تۆماربکەن و پسووڵەی خۆراکەکەیان بکەنە…
زیاتر ببینە

دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم: بە دەرچوو هەژمارکردنی ئەو خوێندکارانەی لە وانەی کوردیدا کەوتوون نادەستوورییە

دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیاری وەزارەتی پەروەردە بە دەرچواندنی ئەو خوێندکارانەی لە وانەی زمانی کوردیدا…
Total
0
Share