ئەمریکا زنجیرەیەکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای پەرەپێداوە کە بکوژییەکەی 80%یە

توێژەرانی زانکۆی بۆستن ئاشکرایانکردووە، زنجیرەیەکی نوێیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرهەمهێناوە توانای بکوژیی ڤایرۆسەکە دەگاتە 80%، ئەوەش لە ئەنجام،ی زنجیرەیەکی زۆر لە تاقیکردنەوەکانی ناو تاقیگەکانیان پێیگەیشتوون.

زانکۆی بۆستن ڕایگەیاندووە، زنجیرە نوێیەکە لە پێکهاتەی هەردوو گۆڕاوی ئۆمیکرۆن و ڤایرۆسی کۆرۆنای بنەڕەتی پێکهاتووە، زنجیرە نوێکە 80%ی ئەو مشکانەی کوشتووە کە تووشی بوون.

تویژینەوەکە لەلایەن تیمێکی زانایانی فلۆریدا و بۆستن لە تاقیگەکانی ناوەندی نیشتمانی بۆ نەخۆشییە کوشندەکان ئەنجامدراوە، زنجیرە نوێکەی کۆرۆنا ناوینراوە (Omicron S).

لە توێژینەوەکەدا باس لەوە کراوە، ئەو مشکانەی تووشی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن کراون بەخێراییەکی زۆر گواستراوەتەوە بەڵام نیشانەکانیان لاواز بووە، لەکاتێکدا ئەوانەی تووشی ڤایرۆسە نوێکە بوون نیشانەی زۆر توندیان هەبووە و بەڕێژەی 80% مردوون.

توێژەران دەڵێن، جۆرە نوێکە پێنج هێندەی ئۆمیکۆرۆن وردیلە و پێکهاتە بکوژەکانی هەڵگرتووە.

 

بابەتی پێشتر

هەڵەبجە 1000 تۆن هەنار هەناردەی ئیمارات دەکات

بابەتی دواتر

قەتەر لە مباپێ تووڕەیە و پێرێز دەڵێت: نەخێر..

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share