مێخەک چەندین سوودی تەندروستی هەیە و هۆکارێکە بۆ  دابەزاندنی کێشی زیادە

پسپۆڕانی تەندروستی، هەمیشە بە گرنگییەوە باس لە خواردنی خۆراکە سروستییەکان دەکەن و مێخەک یەکێکە لەوانەی سوودی بەرچاوی هەیە بۆ تەندروستیی مرۆڤ.

بەگوێرەی پسپۆڕانی تەندروستی، خواردنی مێخەک کاریگەری لەسەر باشکردنی کێشەکانی هەرس و لەگەڵیشیدا، رێکخستنی کێشی جەستە هەیە، جگە لەوەی دژە بەکتریایە و هەوکردنەکانی جەستە کەمدەکاتەوە.

هاوکات، سەرچاوەیەکی گرنگی کانزاکانی مەنگەنیز و ڤیتامین K و ریشاڵەکانە.

شێوازی خواردنی ئەم خۆراکە بە چەند جۆرێکە، جۆرێکیان ئەوەیە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر دادەندرێت لەناو ئاودا و پاشان دەخورێتەوە و رێگەیەکی دیکەش دانانیەتی لەناو ئاوی گەرمدا بۆ ماوەی پێنج بۆ 10 خولەک و دواتریش خواردنەوەیەتی بەشێوەی چا، بۆ هەندێک لە شەربەتەکانیش زیاددەکرێت لە کاتی ئامادەکردنیاندا، جگە لەوەی لەناو هەندێک ژەمەخۆراکیشدا دەتوانرێت بەکاربهێندرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر: توشبووانی کۆرۆنا نوێیەکە لە هەمان نەخۆشخانە و هەمان چارەسەری کۆرۆنا وەردەگرن

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی شوبات ڕایگەیاند کە هەموو ئەوانەی توشی کۆرۆنای نوێیەکە دەبن هەر هەمان…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی رێنمایی تایبەت بە خۆپاراستن لە کاتی خۆڵبارین بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی کۆمەڵێک رێنمایی تایبەت بە خۆپاراستن لە کاتی خۆڵباریندا بڵاودەکاتەوە، داوا لە هاوڵاتییان دەکات پابەندبن تاوەکو…
Total
0
Share