تەندروستیی سلێمانی: مانگی رابردوو 857 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایكبوون

لە مانگی رابردوودا 857 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی لەدایكبوون.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری دوو هەزار و 270 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە هەزار و 497 نەخۆش داخڵكراون و چارەسەری پێویستیان بۆكراوە.

تەندروستیی سلێمانی دەشڵێت، مانگی رابردوو 857 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون و لەو ژمارەیە 446 منداڵیان كوڕ بوون و 411 یان كچ بوون.

بەپێی ئامارەکەی تەندروستیی سلێمانی، لەو ژمارەیە 491 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایكبوون و ئەوانی دیکە لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایكبوون.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە مانگی رابردوودا لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 190 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵكراون و 13 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و دوو حاڵەتی لەدایكبوونی سیانە و 131 حاڵەتی لەبارچوونی منداڵ تۆماركراون، هەروەها هەزار و 179 سۆنەریش گیراون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر: هاوڵاتییەك 17500 دۆلاری دۆزییەوە و گەڕاندییەوە بۆ خاوەنەكەی

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، هاوڵاتییەك بڕی 17500 دۆلاری دۆزییەوە و گەڕاندییەوە بۆ خاوەنەكەی. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر…
Total
0
Share