گرنگترین سوودە تەندروستییەکانی  روبە هەنار

پزیشکێکی پسپۆڕی زانستی خۆراک باس لە سوودە تەندروستییەکانی روبەهەنار دەکات.

د. کامه‌ران ڕەسوڵ ژاژڵه‌یی، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک باس لە سوودە تەندروستییەکانی روبە هەنار دەکات.

گرنگترین سوودە تەندروستییەکانی روبەهەنار:

بەهێزکردنی تەندروستی پێست و پاراستنی، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ( C ) و ماددەی پۆلی فینۆلیدک کە دژە ئۆکسانێکی بەهێزە، هەروەها رێگریکردن له پیربوونی پێش وەختەی پێست و دەرکەوتنی چرچ و لۆچی پێست ، هەروەها ڤیتامین (  B3 ) تێدایە کە گرنگە بۆ توندوتۆڵی پێست .

خۆپاراستن له‌ شێرپه‌نجه‌، چونکه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ مادده‌ی کۆمەڵێک دژه‌ئۆکسانه‌کانی بەهێز بە تایبەت  شێرپەنجەی پڕۆستات و مەمک.

به‌هێزکردنی مووه‌کانی قژ و پاراستن له‌ سپی بوون و هه‌ڵوه‌رینی قژ.

یارمەتی  کاراکردنی پڕۆسەی هەرسکردنی خۆراک دەدات بە هۆی بوونی بڕێکی باش له کۆمەڵەی ڤیتامین  (  B  )  کە گرنگن بۆ ماسولکە و دەمارەکان ، لەگەڵ چاره‌سه‌ری قه‌بزی و ڕێگه‌ گرتن لێی و چالاککردن و پاککردنه‌وه‌ی ڕێخۆڵه‌ له‌ مادده‌ ژه‌هراوییه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی غازات.

بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری لەش و هاندانی  دروست بوونی خرۆکە سپییەکانی خوێن  .

یارمەتی دابەزاندنی ئاستی کولیستڕۆڵی خراپ دەدات  لەگەڵ  کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە و نەخۆشییەکانی دڵ.

رێگریکردن لە که‌مبوونەوەی مادده‌ی ئاسن و که‌مخوێنی و خۆپاراستن لێی .

یارمەتی خۆپاراستن دەدات لە برین و هەوکردنی زمان و ناودەم .

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خێزانی ئەو منداڵە تازە لەدایکبووەی ڤیدیۆکەی بڵاوبووەوە سکاڵایان نییەوە وەزارەتی تەندروستی رێکارەکان ئاشکرا دەکات

خێزانی ئەو منداڵە تازە لەدایکبووەی کە لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر لێیدەدرێت و گرتەڤیدیۆییەکەی بڵاوکراوەتەوە، دەڵێن کە هیچ سکاڵایەکیان نییە،…
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی روونکردنەوەیەکی لەبارەی زۆربوونی هەوکردنی پەردەی مێشک لە منداڵاندا بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، هەوکردنی پەردەی مێشک لە منداڵاندا زۆر بووە و ئەگەر زوو…
Total
0
Share