بۆ رێگری لە کەوتنەوەی ئاگر قائیمقامیەتی سلێمانی چەند رێکارێک دەگرێتەبەر

قائیمقامیەتی سلێمانی رێكاره‌كان بۆ رێگریكردن له‌ رووداوی نه‌خوازراو توندترده‌كاتەوە و دەڵێت، “سەرجەم دوکاندار و بازاڕەکان پێویستە لە شەواندا کاڵاوشمەکەکانیان ببەنە ژورەوە و دەڕابەی دوکانەکانیان دابخەن، بۆ ئەوەی بتوانرێت مەترسی روودانی شۆرتی کارەبا و ئاگرکەوتنەوە و رووداوی نەخوازراو کەمبکرێتەوە”.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەمڕۆ ئەو وادەیە کۆتایی هات کە لەلایەن قائیمقامیەتی سلێمانییەوە بۆ دوکاندارەکان دیاریکرابوو بۆ ئەوەی لە شەواندا کاڵا و شمەکەکانیان ببەنە ژورەوە و بەپەردە رووپۆشی نەکەن.

‏‎بابان محەمەد، نوێنەری بەرگریی شارستانی لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەپێی ئەو خشتەیەی لەلایەن لیژنەی سەلامەتیی باڵەخانەکانەوە دانرابوو بۆ چارەسەرکردنی کەموکورتییەکانی کارەبا، کامێرای چاودێری، لایەنی سکویریتی و مەرجەکانی بەرگریی شارستانی لە دوکان و بازاڕەکاندا، بە خۆشحاڵییەوە بەشێکی زۆری دوکاندارەکان پابەندبوون و چارەسەری کەموکورتییەکانیان کردووە.

‏‎ئاماژەی بەوەشدا، لە قۆناغێکی دیکەی کارکردنی لیژنەکەدا، ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی سەرجەم دوکاندار و بازاڕەکان بوو کە پێویستە لە شەواندا کاڵا و شمەکەکانیان ببەنە ژورەوە و دەڕابەی دوکانەکانیان دابخەن، بۆ ئەوەی بتوانرێت مەترسیی روودانی شۆرتی کارەبا و ئاگرکەوتنەوە و رووداوی نەخوازراو کەمبکرێتەوە.

‏‎نەقیب بابان محەمەد ئەوەش خراوەتەڕوو، له‌ سبەینێ رۆژی سێشەممەوە رێکارە یاساییەکان بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە سەرپێچی دەکەن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، پۆلیسی رێكاری و هێزه ‌ئه‌منییه‌كانی راسپاردووه‌ بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن‌.

‏‎جەخت لەوەشدەکاتەوە، جێبەجێکردنی رێنماییەکانی بەرگریی شارستانی، لەپێناوی بەرژەوەندیی دوکاندار و کاسبکاراندایە، کە ئامانجی سەرەکی کاری لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانییە، هەر بۆیە بەدڵنیاییەوە لە کاتی پابەندنەبوندا سەرپێچیکاران رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەوە دەستیپێکرد

کەمێک لەمەوبەر، کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە دەستیپێکرد. چاوەڕواندەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیاری کۆتایی لەبارەی…
Total
0
Share