شیرین “ماددەی هۆشبەر بەكاردەهێنێت” و سیخوڕی بەسەرەوە دەكەن

شیرین عەبدولوەهاب ژنە گۆانیبێژی میسری دەبێت مانگێك لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە و براكەی دەڵێت، لە لایەن هاوسەری پێشوویەوە دووچاری ماددەی هۆشبەر كراوە و سیخوڕی بەسەرەوە دەكەن.

یاسر قەنتوش پارێزەری شیرین ڕایگەیاند، بەپێی راپۆرتی پزیشكی، پێویستە شیرین بۆ ماوەی مانگێك لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە و چارەسەر وەربگرێت و بەپێی میدیای میسری، براكەی شیرین لە ناوبراوی داوە، بەڵام براكەی گێڕانەوەیەكی تری بۆ چیرۆكەكە هەیە.

محەمەد عەبدولوەهاب برای شیرین دەڵێت، حوسام حەبیب هاوسەری پێشووی شیرین، ناوبراوی دووچاری بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر كردووە و لە ڕێگەی باندێكەوە ژیانی شیرینی شێواندووە و دەیانەوێت ژیانی “وێرانبكەن”.

بەپێی لێدوانی براكەی، حوسام حەبیب لە ڕێگەی دەستوپێوەندەكانییەوە شیرینی خستووەتەژێر فشارێكی دەروونیی زۆرەوە و تەنانەت پرۆگرامی سیخوڕیكردنیان خستووەتە ئامێری مۆبایلەكەیەوە. ئەو ڕەتیدەكاتەوە لە خوشكەكەی دابێت و داواكارە هاوكاریی بكرێن بۆ ئەوەی لە باندەكەی حوسام حەبیب ڕزگاربكرێن وەك خۆی دەڵێت.

بابەتی پێشتر

هەڵمەتی كۆكردنەوەی سەگی بێلانە لە سلێمانی دەستپێدەكاتەوە

بابەتی دواتر

وردەکاریی دابەشنەکردنی 15 ملیار دیناری جوتیارانی هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share