دادوەرە میهرەبانەکەی ئەمریکا: دایک و باوکم نمونەی باڵای منن

ئەو دادوەرەی بە دادوەرە میهرەبانەکەی ئەمریکا ناسراوە لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت، ئەو کارانەی من دەیکەم “لە خێزانەکەمەوە سەرچاوە دەگرێت”.

لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ سکای نیوز عەرەبی، فرانک کاپریۆ، سەرۆکی دادوەری دادگای پرۆڤیدێنس لە ویلایەتی رۆد ئایلەندی ئەمریکا، هەندێک لایەنی کەسایەتی خۆی ئاشکرادەکات و دەڵێت، ئەوەی وای لێدەکات لە ملیۆنان کەس لە جیهانەوە نزیک بێت، خێزانەکەی، شێوازی پەروەردەکردنی و دایک و باوکی بوون.

دەشڵێت، “من گەورە بووم و سەیری دایک و باوکم دەکرد کە نموونەی بەزەیی و تێگەیشتن بوون بۆ کەسانی دیكە، کارایم لە کارەکانمدا لە خێزانەکەم و یەکگرتووییمانەوە سەرچاوە دەگرێت”.

دادوەرە میهرەبانەکە پێناسەی دادپەروەری دەکات و ئاماژە بەوەدەکات، “پێناسەی راستەقینەی دادپەروەری ئەوەیە، ئەو شتە بدەیت بەهەر کەسێک کە شایەنیەتی، بەڵام هەندێک کەس پێیانوایە ئەو کەسانەی پێشێلکاریی دەکەن شایەنی ئەوە نین”.

بابەتی پێشتر

بۆ ئەمساڵیش دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگەكان خەرجدەكرێت

بابەتی دواتر

یۆڤانتۆس بردنەوەیەکی گەورەى بەدەستهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ یەکەمجار کارەبای ناسا بڕا

بۆ یەکەمجار کارەبای ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا (ناسا)بڕا و بەهۆیەوە پەیوەندی نێوان بنکەی کۆنتڕۆڵکردن و وێستگەی بۆشایی ئاسمانی…
Total
0
Share