محەمەد شیاع سودانی كاندیدی پۆستی سەرۆك وەزیران، هەوڵی بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی موقتەدا سەدر رێبەری ڕەوتی سەدر دەدات و مەرجەكانی بۆ لایەنەكان ئاشكرادەكات.
ئەگەرچی سەدر كۆتا قسەی خۆی لەبارەی بەشدارینەكردنی رەوتەكەی لە حكومەت كرد و لە ڕۆژانی ڕابردوودا جەختیكردەوە كە بەشداریی كابینەكەی سودانی ناكەن، بەڵام وەك نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی دەڵێت، ناوبراو دەیەوێت كارنامەی حكومەتەكەی بباتە لای سەدر و پشتیوانیی سەرۆكی رەوتی سەدر بەدەستبهێنێت.
بەپێی زانیارییەكان، سودانی بە بەشێك لە پارتە فەرمانڕەواكانی ڕاگەیاندووە كە دەیەوێت ئازادبێت لە دانانی وەزیر و بەرپرسە ئەمنی و سەربازییەكان و مەرجی ئەوەیە سەرپشكبكرێت لە لادانی هەر بەرپرسێك كە تۆمەتی گەندەڵی بەسەردا ساغببێتەوە، بەوەش دەیەوێت لەلایەن سەدر و لایەنەكانی تریشەوە بە خوودی چێوەی هەماهەنگییەوە، ئاستەنگ و بەربەست بۆ كابینەكەی دروستنەكرێت.