دادگا ئێشکگرەکان ڕاسپێردران بۆ وەرگرتنی سکاڵای دەنگدانی تایبەت

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق سەرجەم دادگا ئێشکگرەکانی ڕاسپارد بۆ وەرگرتنی سکاڵا و زانیارییەکان لەبارەی تاوانەكانی هەڵبژاردن، کە ئەمڕۆ لە دەنگدانی تایبەتدا دەکرێت.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، لیژنەی بەدواداچوون و وەرگرتنی سکاڵا و زانیاری لەبارەی تاوان و پێشێلکارییەکانی ڕۆژانی دەنگدانی تایبەت و گشتی ڕاسپاردووە بۆ وەرگرتنی سكاڵا.

ئەنجومەنەكە سەرجەم دادگا ئێشکگرەکانی لە تەواوی پارێزگاکاندا ڕاسپاردووە بۆ وەرگرتنی سکاڵا و زانیارییەکان لەبارەی تاوان و پێشێلکارییەکانی دەنگدانی تایبەت، هەروەها بۆ دەنگدانی گشتیش لە هەر ناوەند و وێستگەیەکی دەنگداندا بۆ دەرخستنی ڕاستییەکان لەبارەی ئەگەری ڕوودانی هەر پێشێلکارییەک.

ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت بۆ هێزە ئەمنییەکان، ئاوارە و گرتووخانەکان لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بە بەشداری زیاتر لە یەك ملیۆن و 156 هەزار دەنگدەر دەستیپێكرد و تاوەكو ئێستاش بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

ڕاهێنەری ئەرجەنتین ناڕازییە

بابەتی دواتر

جارێكی دیكە هازارد توشی پێكان بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share