عێراق ملیۆنان دۆلاری لە پارەی قەرەبووكردنەوەی كوەیت وەرگرتەوە

بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، حەوت ملیۆن و 946 هەزار و 316 دۆلاری لەو پارانەی كە لە سندوقی قەرەبووكردنەوەی كوەیت دانرابوون وەرگرتووەتەوە.

ئەو پارانە زیادەی پارەی تەرخانكراو بۆ قەرەبووكردنەوەی كوەیت-ـن، كە بەهۆی داگیركردنی ئەو وڵاتە لەلایەن رژێمی پێشووەوە، عێراق پابەندكرابوو قەرەبووی بكاتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بانكی ناوەندیی عێراق، دوای وردبینیكردن بۆ پارەكان، دەركەوتووە ئەو بڕە پارەیە زیادە بووە و دوای پاكتاوكردنی كۆی پارەی تەرخانكراو بۆ قەرەبووكردنەوەی كوەیت، لە سندوقی قەرەبووكردنەوەدا مابوونەوە.

ئەو پارەیە كە نزیكەی هەشت ملیۆن دۆلارە، لەو پارانە ماوەتەوە كە لە داهاتی نەوتی عێراق بە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەلایەن بانكی فیدراڵیی ئەمریكاوە گلدرابوونەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: سەرۆک بانـ.ـدێکی مـ.ـافیای مەترسیـ.ـداری جیهانیی دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەستگیرکردنی سەرۆک باندێکی مافیای مەترسیداری جیهانی رادەگەیەنێت. دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەپشت بەستن…
Total
0
Share