ئەمشەو لە گەڕەكێكی شاری هەولێر دوو نارنجۆك هەڵدراونەتە ماڵێكەوە و كەسێك بە سووكی برینداربووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، ئەمشەو لە گەڕەكی زانایان لە شاری هەولێر دوو نارنجۆك هەڵدراوەتە ماڵێكەوە و بەو هۆیەوە كەسێك بە سووكی برینداربووە و یەكێك لە نارنجۆكەكانيش نەتەقیوون، تائێستا هیچ كەسێك بە تۆمەتی ئەو ڕووداوە دەستگیرنەكراوە و هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵێنەوەیان دەستپێكردووە.