نەخۆشخانەی ڕزگاریی هەولێر ڕونکردنەوەیەک لەبارەی هەڵکوتانە سەریان بڵاودەکاتەوە

نەخۆشخانەی ڕزگاریی هەولێر، ڕایگەیاند چەند کەسێک شەوی ڕابردوو هەڵیانکوتایە سەر نەخۆشخانەکەمان دوای ئەوەی کەسێکیان بەهۆی کۆرۆنا گیانیلەدەستدا، ئێمە هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ کەمتەرخەمییەک نەکراوە لە چارەسەرکردنیدا.

لە ڕاگەیەنراوێکدا نەخۆسخانەی ڕزگاری ڕایگەیاند، ” دوای ئەوەی نەخۆشێک بۆ ماوەی دوانزە ڕۆژ خەوێندرابوو لە نەخۆشخانەی ڕزگاری کە تەمەنی(81) ساڵ بوو وە باری تەندروستیی ناجێگیربوو بەهۆی توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 3:00 بەداخەوە گیانی سپارد، لە ئەنجامدا کەسوکاری کۆچکردوو هێرشیانکردە سەر پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەکە”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، “لە ئەنجامدا زەرەر و زیانیان بە چەندین کەلوپەل وئامێرو ئیسعاف گەیاندووە و دوو کارمەندیش برینداربوون”.

نەخۆشخانەی ڕزگاری دەشڵێت، ” هاوڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کە بە هێچ شێوەیەک کەمتەرخەمی نەکراوە لە چارەسەرکردنی ئەم کۆچکردووە و هیچ نەخۆشێکی دیکەدا هیوادارین هاوڵاتییانی خۆشەویست لە گەورەیی مەترسیی ئەم ڤایرۆسە تێبگەن”.

داواش لە خەڵک دەکات پابەندی ڕێنماییەکان تەندروستییەکان بن و خۆپارێزییەکان جێبەجێ بکەم.

بابەتی پێشتر

ژماره‌ و داتا.. یوێفا (50) یاریزانی وه‌ک کاندید بۆ باشترین پێکهاته‌ی 2020 دیاریکرد

بابەتی دواتر

شوێنگره‌وه‌ ئاماده‌یه‌.. ئیداره‌ی ئارسیناڵ بیر له‌ دوورخستنه‌وه‌ی ئارتێتا ده‌کاته‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ده‌زگاى لوتكه‌: تەرمی 27 كۆچبەری بەلەمە نقوومبووەكەی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا ‏دۆزراونەتەوە

سه‌رۆكى ده‌زگاى لوتكه‌ بۆ كاروبارى په‌نابه‌ران ڕاگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا ناسنامه‌ى ‏قوربانییه‌كانى به‌له‌مه‌ نقوومبووه‌كه‌ى ئاوەكانی نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا…
Total
0
Share