بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی نابێتە بەشێک لە پەرتەوازەکردنی زیاتری عێراقییەکان و پەکخستنی پرۆسەی سیاسی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، یەکێتی نابێتە بەشێک لە پەرتەوازەکردنی زیاتری عێراقییەکان و پەکخستنی پرۆسەی سیاسی و “دەمانەوێت پێکەوە ھەموومان حکومەتێکی خزمەتگوزار و چالاک پێکبھێنین کە وەڵامدەرەوەی ئەمڕۆی کێشە و گرفتەکان بێت و بتوانێت پایەکانی دەوڵەتداری بەھێزتربکات”.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازیکرد لە ڕەییان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون .
بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەش، لەکۆبوونەوەکەدا دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون بیروڕائاڵوگۆڕکرا سەبارەت بە ئاڵنگارییە سیاسی و ئابوری و ئەمنییەکان و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق .
هەر لەکۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە لە پەنابردن بۆ ھەنگاوە دەستوورییەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتنی سیاسی لە چێوەی بەرژەوەندیی گشتی و دوور لە پەراوێزخستن .
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕوونیشیکردەوە، یەکێتی وەک ھەمیشە پەرۆشی یەکخستنی ھێزولایەنە سیاسییەکان دەبێت و نابێتە بەشێک لە پەرتەوازەکردنی زیاتری عێراقییەکان و پەکخستنی پرۆسەی سیاسی و دەمانەوێت پێکەوە ھەموومان حکومەتێکی خزمەتگوزار و چالاک پێکبھێنین کە وەڵامدەرەوەی ئەمڕۆی کێشەو گرفتەکان بێت و بتوانێت پایەکانی دەوڵەتداری بەھێزتربکات.
بابەتی پێشتر

پلانی ئالێگری و یوڤانتۆس گڕ بەردەداتە بازاڕی گواستنەوەکان

بابەتی دواتر

 تەندروستیی سلێمانی مەترسییەك ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share