زانكۆی سلێمانی ژمارەیەك هەلی كار ڕادەگەیەنێت

زانكۆی سلێمانی ژمارەیەك هەلی كار ڕادەگەیەنێت و مەرجەكانیشی دیاریكردووە.

زانكۆكە ڕایگەیاند، پرۆژەی (EMPACT) بە چاودێری بەرنامەی خۆراکی جیهانی (WFP) و جێبەجێکردنی لەلایەن زانکۆی سلێمانی-سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC)ەوە لە ئێستادا پێویستی بە مامۆستا و کارمەند هەیە لەم بوارانەی خوارەوە:

1. یەک مامۆستا وەکو (IT & Language Coordinator)، دەرچووی زانکۆ بێت لە یەکێک لە بەشەکانی زمانی ئینگلیزی (English Language)، زانستی کۆمپیوتەر (Computer Science) یان تەکنەلۆجیای زانیاری (IT).

2. یەک کارمەند وەکو (Monitoring Assistants/observers)، دەرچووی زانکۆ بێت.

3. سێ مامۆستا وەکو (IT Instructor)، دەرچووی زانکۆ بێت لە یەکێک لە بەشەکانی زانستی کۆمپیوتەر (Computer Science)، یان تەکنەلۆجیای زانیاری (IT).

4. سێ یاریدەدەری مامۆستا وەکو (IT Assistant Instructor).

5. سێ مامۆستا وەکو (English Instructor)، دەرچووی زانکۆ بێت بەشی زمانی ئینگلیزی (English Language).

6. یەک یاریدەدەری مامۆستا وەکو (English Assistant Instructor)، دەرچووی زانکۆ بێت بەشی زمانی ئینگلیزی (English Language).

دەشڵێت، هەر کەسێک خوازیارە دەتوانێت (C.V) پێشکەشبکات بەم مەرجانەی خوارەوە:

1. شارەزایی باشی هەبێت لە ووتنەوەی وانە بە هەردوو زمانی ئینگلیزی و عەرەبی.
2. شارەزایی باشی هەبێت لە زانستەکانی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆجیای زانیاریدا.
3. ماوەی (3) سێ ساڵ شارەزایی هەبێت لە پسپۆرییەکەی خۆیدا.
4. پێشکەشکار بەڵێن بدات لە هیچ دەزگایەکی حکومی و کەرتی تایبەت کارنەکات.
5. بتوانێت بە (Full time) دەوام بکات لە (9:00)ی بەیانی بۆ (5:00)ی دوا نیوەڕۆ (5) پێنج ڕۆژ لە هەفتەیەکدا.

هەر خوازیارێک ئارەزوو دەکات دەتوانێت (C.V)ەکەی بنێرێت بۆ ئیمەیلی سەنتەری پەرەپێدانی کار ([email protected]) یان ([email protected]).

دوا مۆڵەتیش بۆ پێشکەشکردنی (C.V) کاتژمێر (12:00 AM)ی ڕێکەوتی (2022/09/19) دەبێت.

بابەتی پێشتر

سزاكەی دەگاتە 10 ملیۆن دینار<br> دەیان كەس لەسەر ڕاوكردنی باڵندە و ئاژەڵی كێوی دەستگیركراون

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی سەردانی كەریم سنجاری كرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیار رەشید: نەوت لە توركیاوە هەناردەنەكرێت دەبێت رۆژانە هەرێم 400 هەزار بەرمیل بداتە عێراق

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ئەگەری رازینەبوونی توركیا بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، دەبێت…
Total
0
Share