یەكەمینی وڵاتانی عەرەبی و دووەمی سەر ئاستی جیهان، ئەمە پێگەی عێراقە كە لەڕووی گەشەی ئابورییەوە پێیگەیشتووە.
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئامارەكەی ئاشكراكرد و دەڵێت، ئەمساڵ لەڕووی خێرایی گەشەی ئابورییەوە، عێراق ڕیزبەندیی یەكەمینی وڵاتانی عەرەبی و دووەمی سەر ئاستی جیهانی مسۆگەركردووە.
بەپێی داتاكانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، ئەمساڵ كۆی بەرهەمی خۆماڵیی عێراق گەیشتووەتە 9.3% و بەوەش بووەتە یەكەمینی وڵاتانی عەرەبی و پێش سعودیە و كوەیت كەوتووە كە بەرهەمی خۆماڵییان بە رێژەكانی 8.7% و 7.6% تۆماركراون.
ئامار و داتاكانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بۆ خێرایی گەشەی ئابوریی وڵاتانی جیهان دەریدەخەن كە گویانا لە ریزبەندیی یەكەمینی جیهاندایە، بەرهەمی خۆماڵیی وڵاتەكە لە ساڵی 2022دا زیادیكردووە بۆ 57.6% و بە دوای ئەویشدا عێراق دووەمینی جیهانە.