نرخی نەوت بەرزبووەوە و زێڕ دابەزی

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و نرخی زێڕ دابەزی.

نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەیەكی تری تۆماركرد و جۆری برێنت 1.5% چووەسەر نرخەكەی و بەرمیلێكی لە 80 دۆلار نزیكبووەتەوە، لە بازاڕی ناوخۆشدا نرخی زێڕ دابەزی.

هۆكاری بەرزبوونەوەی ئەمدواییەی نرخی نەوت كە چەند رۆژێكە بەردەوام لە هەڵكشاندایە، داخستنی هێڵێكی بۆریی نەوتی خاوە كە نەوت بۆ ئەمریكا دەگوازێتەوە و بەهۆی لێچوونەوە گواستنەوەی نەوت لەو هێڵە راگیراوە.

بەهۆی ئەو پێشهاتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی برێنت بۆ 79.15 دۆلار بەرزبووەوە و نەوتی تەكساسیش بەرمیلێكی گەیشتە 74.22 دۆلار.

بە پێچەوانەی نەوتەوە، نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق دابەزی و مسقاڵێك ئاڵتوونی عەیار 21 بە 369 هەزار دینارە، مسقاڵێك ئاڵتوونی عەیار 24ـیش بە 422 هەزار دینار دەفرۆشرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی شوێنێکی لە فامیلی مۆڵ داخست کە بەرواری سەر کاڵاکانی ساختەکردووە

قائیمقامییەتی سلێمانی بەهۆی فرۆشتن و ساغکردنەوەی کاڵا و کەلوپەلی ماوە بەسەرچوو، هەروەها ساختەکردنی بەرواری سەر کاڵاکان و درێژکردنەوەی…
زیاتر ببینە

وەزارەتەکانی کارەبا و سامانە سروشتییەکان: دۆخی کارەبا کۆنتڕۆڵ دەکرێت و قەیرانی غاز ڕوونادات

وەزارەتەکانی کارەبا و سامانە سروشتییەکان، ڕایانگەیاند، دۆخی کارەبا کۆنتڕۆڵ دەکرێت و قەیرانی غاز ڕوونادات. لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشی هەردوو…
Total
0
Share