بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەدا یەكسانی و هاوسەنگی لەبەرچاوبگیرێن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە جەنەراڵ ماتیۆ مەکفارلان، فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق و سوریا.

لە کۆبوونەوەکەدا كە جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری و لیوا روکن عومەر ساڵح، سەرۆکی دەستەی ئەرکانی ھێزەکانی حەفتا و وەھاب ھەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای دژەتیرۆر ئامادەیبوون، دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان، سەرخستنی پرۆسەی چاكسازی، رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەكانی داعش تاوتوێكران.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا جەخت لە فراوانکردنی پەیوەندی و ھەماھەنگیی بەردەوامی نێوان ھێزەکانی ھەرێم، ھاوپەیمانان و عێراق کرایەوە لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئارامی و ئاسایش لە ناوچەكە.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی لە جەنەراڵ ماتیۆ کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوون لە ئەرکە نوێکەی و سەبارەت بە یەكخستنەوە و چاكسازی لەناو هێزەكانی پێشمەرگەش هەڵوێستی حزبەكەی روونكردەوە و وتی، “بە پەرۆشەوە لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و دروستكردنی هێزێكی نیشتمانیی تۆكمە دەڕوانین، بە شێوەیەك كە پارێزەری هەرێم و بەرژەوەندییە باڵاكان بێت. بۆ ئەمەش پێویستە یەكسانی و هاوسەنگی لەبەرچاوبگیرێن”، داواشیكرد هێزەكانی هاوپەیمانان لە پێشخستنی توانا سەربازییەكانی هێزی پێشمەرگە بەردەوامبن و هاوكارییەكانیان فراوانتربكەن.

بابەتی پێشتر

بە هەوڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی هەردوو ڕۆژنامەنووس ئیبراهیم عەلی و سەرتیپ وەیسی ئازادكران

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی دەستشتنە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لقی سلێمانیی بانكی ناوە‌ندیی ھە‌رێم: هەڵمەتێكی چەواشەكارانە دژی سلێمانی هەیە و ‏دەرهاویشتەی سیاسییە

بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تیی گشتیی بانكی ناوە‌ندیی ھە‌رێم / سلێمانی، لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت، ماوە‌یە‌كە‌ ھە‌ڵمە‌تێكی چە‌واشە‌كارانە لە‌ دژی سلێمانی ھە‌یە‌، بەتایبەت…
زیاتر ببینە

لە هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە خۆپیشاندان دژی زیندانیکردنی شێروان شێروانی دەکرێت و لە دهۆی ئاسایش رێگری دەکات

ژمارەیەک لە چالاکوانان و رۆژنامەنووسان لە سلێمانی و هەڵەبجە خۆپیشاندانیان دژی سزادان و زیندانیکردنی شێروان شێروانی و بەرتەسککردنەوەی…
Total
0
Share