هۆكاری هەرزاننەبوونی بەنزینی نۆرماڵ ئاشكرابوو

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕوونكردنەوە لەبارەی هەرزاننەبوونی نرخی بەنزینی نۆرماڵ دەدات و جەختدەكاتەوە حكومەتی هەرێم چەند هەنگاوێك هەن كاریان لەسەر بكات نرخی سەرجەم جۆرەكانی بەنزین هەرزاندەبێت.

ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، بڕی ئەو بەنزینە نۆرماڵەی هاوردە دەكرێت لەو ئاستە نییە كە خواست لەسەری كەمبێت و نرخەكەی هەرزانبێت.

ئاشكرایكرد، ڕۆژانە حكومەتی هەرێم یەك ملیۆن و 400 هەزار لیتر لە بەنزینە 800 دینارییەكە بۆ پارێزگای سلێمانی تەرخاندەكات و ئەگەر بڕەكەی زیاد بكات بۆ دوو ملیۆن لیتری ڕۆژانە و نرخی یەك لیتر لە 800 دینارەوە بۆ 750 دینار دابەزێنێت كاریگەری لەسەر هەرزانبوونی نرخی بەنزینی نۆرمال و جۆرەكانی دیكەش دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بەنزینە بازرگانییانەی كە لە دەرەوە هاوردە دەكرێن نرخەكەیان گرانە و بەنزینخانەكان ناچار دەبن بە گرانتر بیفرۆشن بۆیە ئەگەر بڕی ئەو بەنزینە 800 دینارییە زیاد بكرێت نرخی بەنزینی نۆرماڵیش هەرزاندەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق 38 هاوپەیمانێتی پێکهێنراون

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت، بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 38 هاوپەیمانێتی لەنێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان…
زیاتر ببینە

جوتیار عادل: هێلكەبارانكردنەكە هێندەی یەك هەنگاوی مێروولە كاریگەریمان لەسەر دروستناكات

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كاری لە پێشینەی حكومەتی هەرێم دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانە و دەڵێت،”هێلكەبارانكردنەكە هێندەی یەك هەنگاوی مێروولە…
Total
0
Share