هەپەگە كوژرانی 13 سەرباز لە باكووری كوردستان ڕادەگەیەنێت

هەپەگە ڕایدەگەیەنێت، لە چەند چالاكییەكدا لە ناوچەی سەرحەدی باكووری كوردستان 13 سەربازی سوپای توركیا كوژراون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە وەرزی زستاندا چالاکیی بەهێزیان دژی سوپای تورکیا ئەنجامداوە، دەوڵەتی تورکیاش نەیویست چالاکیی گەریلاکانی بکەوێتە بەر دیدە، بۆیە بێدەنگیی لێکردووە.

دەشڵێت، گەریلا زنجیرەیەک چالاکییان دژی سوپای تورکیا لە سەرحەد ئەنجامداوە و لە سەرجەمیاندا 13 سەرباز کوژران و دووانیش برینداربوون.

هەروەك شەهیدبوونی 11 گەریلا لەو ناوچەیە ڕەتدەكاتەوە و دەڵێت، “سەرجەم هێزەکانمان لەو سنوورە سەلامەتن و گورزی قورسیان لە دوژمن داوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوت بە سەروو 100 دۆلارە، بەڵام مووچە خراپتر بووە
وه‌زیرانى سامانه‌ سروشتییه‌كان و دارایی بانگهێشتى په‌رله‌مان ده‌كرێـن

ژمارەیەک پەرلەمانتار داوادەکەن وەزیری سامانە سروشتییەکان و وەزیری دارایی ھەرێم ‏بانگھێشتی پەرلەمان بکرێن، ڕوونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ى چه‌ند پرسێك بده‌ن.…
Total
0
Share