لقی سلێمانیی بانكی ناوە‌ندیی ھە‌رێم: هەڵمەتێكی چەواشەكارانە دژی سلێمانی هەیە و ‏دەرهاویشتەی سیاسییە

بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تیی گشتیی بانكی ناوە‌ندیی ھە‌رێم / سلێمانی، لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت، ماوە‌یە‌كە‌ ھە‌ڵمە‌تێكی چە‌واشە‌كارانە لە‌ دژی سلێمانی ھە‌یە‌، بەتایبەت لە پرسی داهاتدا، بۆیە بەڕێوەبەرایەتییەكە بە چەند بەڵگە و داتایەك وەڵامدەداتەوە.

بانكی ناوە‌ندیی ھە‌رێم / سلێمانی دووپاتیدەكاتەوە، ھە‌موو مانگێك لە‌ داھاتی ناوخۆی سلێمانی، ئە‌و بڕە‌ پارە‌یە‌ دابینكراوە‌ كە‌ وە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری دیارییكردووە‌.

ئەو بڕە پارانەشی ئاشكراكردووە كە لە ساڵی ڕابردوو و سەرەتای ئەمساڵدا ناردوویەتیەوە بۆ وەزارەتی دارایی وەك تەمویلی مووچە.

دەقی ڕوونكردنەوەكە :

ڕوونكردنە‌وە‌یە‌ك لە‌ بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تیی گشتیی بانكی ناوە‌ندیی ھە‌رێم / سلێمانی

بە‌پێویستمان زانی بۆ ھە‌موولایە‌كی ڕوونبكە‌ینە‌وە‌ كە‌ ماوە‌یە‌كە‌ ھە‌ڵمە‌تێكی چە‌واشە‌كارانە ھە‌یە‌ لە‌دژی سلێمانی و بە‌تایبە‌ت پرسی داھاتی ناوخۆی سلێمانی، كە ڕوونە‌ ئە‌و ھە‌ڵمە‌تە‌ لە‌دە‌رھاویشتە‌ی سیاسییە‌وە‌ سە‌رچاوە‌ی گرتووە‌ و زانیاریی نادروست بڵاودە‌كە‌نە‌وە‌ بە‌مە‌بە‌ستی چە‌واشە‌كردنی خە‌ڵك.

بۆ ڕە‌تكردنە‌وە‌ی ئە‌و قسە ‌و قسە‌ڵۆكانە‌، ئێمە‌ بڕیارماندا بە‌ بە‌ڵگە‌ و ژمارە‌ وە‌ڵامبدە‌ینە‌وە‌ بۆ سە‌لماندنی ڕاستی قسە‌كانی ئێمە‌ و درۆی ئە‌وان:

یە‌كە‌م: ھە‌موو مانگێك لە‌داھاتی ناوخۆی سلێمانی، ئە‌و بڕە‌ پارە‌یە‌ دابینكراوە‌ كە‌ وە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری دیاریكردووە‌ بۆ تە‌واوكردنی بودجە‌ی مووچە‌.

دووە‌م: تە‌نھا بۆ 11 مانگی ساڵی 2021 لە‌داھاتی ناوخۆی سلێمانی بڕی یە‌ك ترلیۆن و 107 ملیار دینار دابینكراوە‌ بۆ پێدانی مووچە‌.

سێیە‌م: بۆ مووچە‌ی مانگی 12ی 2021 كە‌ لە ‌مانگی 1ی 2022 دابە‌شكراوە‌، لە‌داھاتی ناوخۆی سلێمانی بڕی 75 ملیار 681 ملیۆن دینار دابینكراوە‌.

چوارە‌م: جگە‌ لە‌و پارانەی كە‌ ئاماژە‌ی پێدراوە‌‌ و ئە‌و بڕە‌ پارە‌یە‌ش كە‌ لە‌ داھاتی سلێمانییە‌وە‌ دە‌چێتە‌وە‌ ‌بۆ ھە‌ولێر، بە‌شە‌كە‌ی تری داھاتی كۆكراوە‌ی ناوخۆی سلێمانی، بۆ خە‌رجییە‌كانی دامودە‌زگا حكومییە‌كان تە‌رخاندە‌كرێتە‌وە‌ و خە‌رجدە‌كرێتە‌وە‌.

پێنجە‌م: ھە‌موو ئە‌و پارانە‌ی كە ‌دێنە‌ بانكە‌كانی سلێمانی، بە‌ڕێكاری یاسایی و ئیداریی خۆیان جووڵە‌یان پێدە‌كرێت، لە‌ دە‌رە‌وە‌ی یاسا ھیچ شتێك نە‌كراوە‌ و ناكرێت.

شە‌شە‌م: ئە‌و بە‌ڕێزانە‌ی كە‌ قسە‌ی ناڕاست دە‌كە‌ن لە‌سە‌ر بانكە‌كانی سلێمانی، با بفە‌رموون یە‌ك بە‌ڵگە‌ بخە‌نە‌روو، ئێمە‌ دڵنیاین كە‌ ھیچیان پێنییە‌ و ناتوانن قسە‌كانیان بسە‌لمێنن.

حە‌وتە‌م: ڕە‌تیدە‌كە‌ینە‌وە‌ كە‌ ھیچ بڕە‌ پارە‌یە‌ك دیارنە‌مابێت، یاخود پارە‌ی مووچە‌ درابێت بە‌ شتی تر.

لە‌گە‌ڵ رێزدا

بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تیی گشتیی بانكی ناوە‌ندیی ھە‌رێم / سلێمانی

بابەتی پێشتر

سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران: شوێنى مه‌ده‌نى كراوه‌ته‌ ئامانج و ئیسرائیل پاساوه‌

بابەتی دواتر

ئیسرائیل هێزە سەربازییەكانی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خشتەی موچە بڵاوكرایەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی موچەی بڵاوكردەوە، بەگوێرەی ئەو خشتەیە لەماوەی شەش ڕۆژدا سەرجەم موچەخۆان موچەكانیان وەردەگرن. ئەوەش لەكاتێكدایە،…
Total
0
Share