ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی دەستشتنە

ڕۆژی 15ی تشرینی یەكەم، وەك ڕۆژی جیهانیی دەستشتن دیاریكراوە، ڕێكخراوە تەندروستییەكان داوادەكەن مرۆڤەكان زیاتر دەستەكانیان بشۆن.

ڕۆژە جیهانییەكە 14 ساڵ پێش ئێستا دەستنیشانكراوە و ساڵانە وەك نەریتێك بۆ زیاتر بڵاوكردنەوەی هۆشیاری لەبارەی گرنگیی شۆردنی دەستەكانەوە، ڕێوڕەسم و چالاكیی بۆ ڕێكدەخرێت.

ئەمڕۆ شەممە هاوكاتی یادكردنەوەی ڕۆژی جیهانیی دەستشتن، ڕێكخراوەكانی تەندروستی لەسەر ئاستی جیهان داوادەكەن منداڵان هانبدرێن دەستەكانیان بشۆن و پارێزگاری لە پاك و خاوێنییان بكەن و هانی گەورەكان دەدەن ڕۆژانە چەندین جار بە سابون و هۆكاری پاكژكەرەوە دەستەكانیان خاوێنبكەنەوە.

ڕێكخراوەكانی بواری تەندروستی، شۆردنی دەستەكان و هێشتنەوەیان بە پاك و خاوێنی، بە هۆكاری خۆپاراستن لە نەخۆشی و ڕزگاركردنی ژیانی مرۆڤ لە پەتا و نەخۆشیی كوژەر ناودێردەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر ڕوونکردنەوەی لەبارەی شەڕی نێو نەخۆشخانەی فریاکەوتن دا

  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر لەبارەی دروستبوونی شەڕ لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات ڕایگەیاند، شەڕەکە لەنێوان کارمەندانی پرسگە و…
Total
0
Share