بە هەوڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی هەردوو ڕۆژنامەنووس ئیبراهیم عەلی و سەرتیپ وەیسی ئازادكران

بە هەوڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی هەردوو ڕۆژنامەنووس ئیبراهیم عەلی و سەرتیپ وەیسی ئازادكران

پاڤێل حەكیم لە تیمی پارێزەرانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوای دەستگیركردنی هەردوو ڕۆژنامەنووس ئیبراهیم عەلی و سەرتیپ وەیسی لەلایەن بەڕێزان بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك حكومەتەوە ڕاسپێردراین بە دواداچوون بۆ ئەو كەیسە بكەین و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ئەمڕۆ هەردوو ڕۆژنامەنووسەكە ئازادكران.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، وەكو ناوەندی كاروباری یاسایی یەكێتی پڕۆژەیاسایەكمان ئامادەكردووە تایبەت بە ئازادیی ڕۆژنامەنووسان كە ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستانی دەكەین.

هەر لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا، “ڕۆژنامەنووس ئیبراهیم عەلی ڕایگەیاند، بە هەوڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەمڕۆ شەممە، ئازادكراین كە پێشتر لە سنووری بازگەی ناحیەی ئاشتی دەستگیركرابووین”.

بابەتی پێشتر

سەرۆك كۆماری نوێ پەیامێك ئاراستەی لایەنەكان دەكات

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەدا یەكسانی و هاوسەنگی لەبەرچاوبگیرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی هەولێر: سەرجەم تیمەكان لە ئەركدان بۆ خاوێنكردنەوەی ڕێرەوە ئاوییەكان

سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانيی بنەسڵاوە، كەسنەزان و دارەتوو و تەواوی شارەوانییەكانی سەر بە بەرێوەبەرایەتییە گشتییەكان…
Total
0
Share