بەهۆی داڕمانی دیوارێكەوە گەشتیارێك لە سلێمانی گیانیلەدەستدا

شوێنی رووداوەكە

لەكاتی تێپەڕبوونی بە نزیك باڵەخانەیەكی بازرگانیی تازە دروستكراودا لە سلێمانی، گەشتیارێك گیانیلەدەستدا.

سامان نادر، لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی 122 بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، نیوەڕۆی ئەمرۆ گەشتیارێك لەكاتی تێپەڕبوونی بە نزیك بینایەكدا كە كاری بونیادنانی تیادەكرێت، بەهۆی داڕمانی دیوارێكەوە گیانیلەدەستدا.

وتیشی، دوابەدوای رووداوەكە تیمەكانی تەندروستی گەیشتنە شوێنەكە، بەڵام گەشتیارەكە لە شوێنی رووداو گیانیلەدەستدا.

لەلایەن تیمەكانەوە تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كرا.

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتن ئەوەشی وت، هێزە ئەمنییەكان لە شوێنی رووداوەكەن و لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە.

پەیامنێرمان لە شوێنی رووداوەكە زانیاریی زیاتر ئاشكرادەكات:

بابەتی پێشتر

قائیمقامیەتی سلێمانی دەستی بەسەر کۆگایەکی پڕ لە خۆراکی خراپبوودا گرت

بابەتی دواتر

کۆنگرەى ڕۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی پێش کلاسیکۆ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەواڵی پەسەندكردنی سزای چالاكوانانی بادینان لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە ڕەتدەكرێتەوە

پارێزەرێكی دۆسیەی ڕۆژنامەنوس و چالاكوانانی بادینان ڕەتیدەكاتەوە، سزادانی پێنج چالاكوانەكە لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بڕیاری كۆتایی لەسەر درابێت. بەشدار…
Total
0
Share