قائیمقامیەتی سلێمانی دەستی بەسەر کۆگایەکی پڕ لە خۆراکی خراپبوودا گرت

لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیانگرت بەسەر کۆگایەکی پڕ لە خۆراکی بەسەرچوودا کە پاشماوەی قرتێنەرەکانیان تێدابووە.

لەو بارەیەوە باوان عەبدولکەریم، لە لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، کۆگاکە چەند جۆرێک خۆراکی تێدایە و جگە لەوەی بە خراپی کۆگاکراون و شێ و کەڕوویان کردووە، پاشماوەی قرتێنەریشیان تێدابووە.

ئەو ئەندامەی لیژنەکانی قائیمقامیەت ئاماژەی بەوەکرد، کۆگاکە هیچ مەرجێکی تەندروستی و هەڵگرتن و کۆگاکردنی خۆراکی تێدانییە، لەگەڵ ئەوەشدا مۆڵەتی نییە.

ئاماژەی بەوەکرد، کە قائیمقامیەتی سلێمانی بڕیاری داخستنی کۆگاکەی داوە، هەروەها خاوەنەکەی ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: سێ دەبابەی چـ.ـەکدارانی سەر بە دیمەشقمان تێکشکاند

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایدەگەیەنێت سێ دەبابەی چـ.ـەکدارەکانی نزیک لە دیمەشقمان تێکشکاند، کە بۆردومانی نەخۆشخانەی خالید فەجریان دەکرد. ئاسایشی…
Total
0
Share