کۆنگرەى ڕۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی پێش کلاسیکۆ

ئەنچیلۆتی دەڵێت پێویستە لە کلاسیکۆدا باش بەرگریی بکەین و باشیش هێرش ببەین.

وتیشی یاریزانەکان دەزانن کە بەرامبەر چ یانەیەک یاریی دەکەن.

جەختیشی کردەوە لەوەى کە کۆرتوا بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت یاریی بکات.

بەشێک لە قسەکانی ئەنچیلۆتی

/ هەر وەک یارییەکانی ڕابردوو ئامادەکاری دەکەین, وەک هەموو کلاسیکۆکانی تر یارییەکی دەگمەنە، پێویستە ئاگامان لە هەموو لایەنەکان بێت.

/ کۆرتوا بەشداری کلاسیکۆ ناکات

/ ڕۆدیگێر پێویستی بە ماسک هەیە و ئامادەیە بۆ یاریکردن

/ ڕۆدریگۆ پێشوو لەسەر کورسی یەدەگ بوو بەڵام ئێستا یاریزانێکی گرنگ و بەتواناى ئێمەیە.

/ پێویستە هەردوو تایمەکە بە هەمان ڕیتم یاریی بکەین, لایەنی جەستەیی دەکرێت یەکێک بێت لە لایەنە گرنگەکانی بردنەوەى یارییەکە.

/ بەرامبەر تیپێک یاریی دەکەین کە لە ئاستێکی نمونەیدایە, پێویستە بە شێوەیەکی باش بەرگریی بکەین و بەشێوەیەکی باشیش هێرش ببەین، تەنها بەم ڕێگەیە براوە دەبین.

/ بەرشلۆنە هەموو یارییەکانی بردۆتەوە لە لا لیگا و یەک یاریی یەکسان بووە, لە خولی ئیسپانیا نمونەین.

/ ئەوان دەزانن ڕکابەرەکەیان کێیەو پێویست ناکات هیچ ڤیدیۆیەک دانێم بۆ ئەوەى ورەیان بەرز بکەمەوە.

/ نازانم ئەنجامی یارییەکەى چوار شەممە چۆن کاریگەری لەسەر بەرشلۆنە دروست دەکات بەڵام گرنگە ئێمە بیبەینەوە

/ بنزیمە باش بوە ئەم هەفتەیە و دڵنیام کە وەک ڕابردوو ئاستە بەرزەکەى دەبینینەوە

/ مێژوی بەرشلۆنە ڕوونەو ئەو شێوازە بەکاردەهێنن کەپێی ناسراون, ئەوان سەرکەوتوو بون و ئێستاش هەر وان.

بابەتی پێشتر

بەهۆی داڕمانی دیوارێكەوە گەشتیارێك لە سلێمانی گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

"باڵۆن دۆر" پێشکەشدەکرێت و "زە بێست" بۆ دوای مۆندیال

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share