بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی كۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی و محەمەد شیاع سودانی

سەرۆكی یەكێتی لە بەغداد لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عێراق كۆبووەوە و ڕادەگەیەنێت، پاراستنی مافە دەستوورییەكانی گەلی كورد ئەركی حكومەتی نوێیە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیکرد لە محەمەد شیاع سودانی، راسپێردراو بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عیراق.

لە دیدارێکدا گفتوگۆکرا لەبارەی بەرنامە، ستراتیژی حکومەتی نوێ و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار لە ماوەی یاسایی خۆیدا و هەنگاونان بەرەو خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتییان.

بەپێی راگەیەندراوێكی كۆبوونەوەكە، بافڵ جەلال تاڵەبانی جارێكی دیكە پیرۆزبایی لە محەمەد شیاع سودانی كرد و هیوای سەركەوتنی لە ئەرك و بەرپرسیارێتییە نوێكەی بۆ خواست. جەختیشی لەهەمان راسپاردەكانی كۆبوونەوەی پێشوو كردەوە و وتی، “پاراستنی مافە دەستوورییەكانی گەلی كورد ئەركی حكومەتی نوێیە و دەبێت بەیەك چاو سەیری گەلی كورد و هەموو گەلانی دیكەی عێراق بكرێت”. هیواشی خواست هەمووان بە یەك تیم لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاكان كاربكەن و كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بكەن.

لە درێژەی دیدارەكەدا سەرۆكی یەكێتی ئاماژەی بە دووبارەنەكردنەوەی ئەزموونی حوكمڕانی كرد لە رابردوودا و وتی، “هیوادارم حكومەتی نوێ بە دیدگایەكی نوێوە بەرەوە حوكمڕانییەكی تەندروست هەنگاوبنێت، هەڵە و ئەزموونی رابردوو دووبارە نەكاتەوە. كێشە سیاسییەكانی تێكەڵی حوكمڕانی نەكرێت و هاوڵاتییان نەبنە قوربانی ململانێكان. پێكهێنانی حكومەتیش لەم ساتە هەستیارەدا بەرپرسیارێتییەكی گەورەیە و هەموومان لەپێناو هەوڵە نیشتمانییەكان پشتیوان دەبین”.

لە بەرامبەردا محەمەد شیاع سودانی، ستایشی بافڵ جەلال تاڵەبانی كرد بۆ سەرخستنی ئەم هەنگاوە نیشتمانییە و وتی، “ئەمڕۆ هاتوومەتە لای برا، هاوڕێ و بەشدارێكی سەرەكی لە حكومەتی نوێ. سەرۆك بافڵ و یەكێتی هاوبەشێكی راستگۆی ئێمەن و پێكەوە بەرەو بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر هەنگاو دەنێین”.

بابەتی پێشتر

‎نەتەوە یەكگرتووەكان: 6 ملیۆن كەس لە سوریا و رۆژئاوای كوردستان لە بەردەم زستانێكی سەختدان

بابەتی دواتر

یەكێتیی ئەوروپا داوای پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەتی عێراق دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگاى فیدراڵی چوارشەممە بڕیار لەبارەی دانیشتنی یەكەمی نوێنەران دەدات

دادگاى فیدراڵیی عێراق واده‌ى دانیشتنی بڕیاردان له‌باره‌ى ده‌ستووریبوون یان ‏ده‌ستوورینه‌بوونى یه‌كه‌م دانیشتنى خولی نوێی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى دیاریكرد.‏…
Total
0
Share