خاوەنی ئەو خواردنگەیە دەستگیرکرا کە 800 کیلۆ گۆشتی خراپبوو و گەنیووی هەڵگرتبوو

پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، خاوەنی خوارنگەی ” پیتزا و شاورمەی سالار” دەستگیرکراوە، دوای ئەوەی 800 کیلۆ گۆشتی خراپبوو و گەنیوو لە خواردنگەیەدا دۆزراوەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە تێیدا هاتووە، ” دوای ئەوەی لەلایەن لیژنەی قایمقامیەتی قەزای کەلارەوە، بەهۆی بوونی زیاتر لە (800 )کیلۆ گۆشت و قیمە و مریشک و خۆراکی گەنیوو و خراپ بوو ، پیتزا و شاورمەی سالار داخرا، بە بڕیاری دادوەر خاوەنی خواردنگەکە دەستگیرکراوە”.

بە وتەی پۆلیسی گەرمیان خاوەنی خواردنگەکە ناوی (ج – ع – ح )ە لە دایکبووی 1988ە و لەئێستادا بەپێی مادەی 368 بەندکراوە، کە مادەکە تایبەتە بە زیانگەیاندن بە کەسانی دیکە و بڵاوکردنەوەی نەخۆشی.

قائیمقامیەتی قەزای کەلار ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، لەکاتی پشکنینی دووكانی پیتزا و شاورمەی (سالار) لەناو بازاڕی شاری کەلار دەستگیراوە بەسەر بڕی (835) کیلۆ گۆشت و قیمە و مریشک و خۆراکی گەنیو و خراپبوودا.

بابەتی پێشتر

بەرزکردنەوەی کوالێتی کاڵای هەناردەکراو بۆ هەرێم لەگەڵ بازرگانە ئێرانییەکان باسکراوە

بابەتی دواتر

مستەفا کازمی: ئەو پارەیەی بۆ هەرێم دەنێردرێت سولفەیە و بودجە نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێكخستنەوەی میدیای یەكێتی.. كۆتاییهێنان بە ژەهری میدیای ئاستنزم و بەهەدەردانی دەیان ملیۆن دۆلاری خەڵك

لەچوارچێوەی ئەو گۆڕانكارییانەی لەناو یەكێتیدا “بڕیاریان لێدراوە و بێ دوودڵی جێبەجێدەكرێن”، ڕێكخستنەوەی میدیای حزبەكە و هەموو ئەو میدیایانەی…