هێرشكرایەسەر كێڵگەی كۆرمۆر

لەڕێی چەند مووشەكێكەوە، هێرشێك بۆسەر كێڵگەی كۆرمۆر ئەنجامدرا.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەنێو كۆمپانیای دانەغاز بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سێ مووشەك ئاراستەی كێڵگەی غازی كۆرمۆر كرا.

سەرچاوەكە ئەوەشی وت، زیانەكان هێشتا نەزانراون، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی زیانی ئەوتۆی لێنەكەوتووەتەوە.

دوابەدوای هێرشەكە زەنگی ئاگاداركردنەوە لەنێو كێڵكەگە لێدراوە و هێزە ئەمنییەكانیش گەیشتوونەتە ناوچەكە بەمەبەستی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون.

مانگی ڕابردوو سێجار هێرشی مووشەكی بۆسەر كێڵگەی غازی سروشتیی كۆرمۆر لە ناوچەی قادر كەرەم لە سنووری قەزای چەمچەماڵ ئەنجامدران.

دوابەدوای سێیەمین هێرش، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سەردانی كێڵگەكەی كرد و دڵنیاییدا بە هاوڵاتییانی هەرێم کە ھێرشە‌كان هیچ کاریگەرییان نابێت لەسەر بەرهەمهێنانی غاز و پێداویستیی هاوڵاتییان پارێزراو دەبێت.

قوباد تاڵەبانی وتیشی، “کاردەکەن لەپێناو پاراستنی ژیانی کارمەندانی ناو کێڵگەکە و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق لەسەر خەت دەبن بەمەبەستی بەرگرتن لە ڕوودانی لەو جۆرە هێرشانە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. بەکارهێنان و دانانی پەردە بۆ هەموو دووکان و بازاڕێک قەدەغە کرا

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوایین ئاگادارکردنەوەیان دایە سەرجەم ئەو دوکاندارانەی ناوبازاڕ کە پەردە بەکاردەهێنن بۆ داپۆشینی دووکانەکانیان. قائیمقامیەتی…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان: لە رووداوێکدا کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکە برینداربوو

هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکە برینداربوو. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ…
Total
0
Share