ئەو سەكۆیەی ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەك كاتیۆشای پێ ئاراستەی كێڵگەی غازی كۆرمۆر كرا لەلایەن هێزێكی حەشدی شەعبییەوە دەستیبەسەرداگیرا.
میحوەری باكووری هێزەكانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، لە بەرزاییەكانی كۆكس لە خورماتوو دەستیانگرتووە بەسەر سەكۆیەكی هەڵدانی مووشەكدا.
بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەنجامدەرانی هێرشەكە بەنیازبوون چەند پێگەیەكی حەشدی شەعبی بۆردومان بكەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ چەند كاتیۆشایەك ئاراستەی كێڵگەی غازی كۆرمۆر كران، مووشەكەكان نزیك كێڵگەكە كەوتنە خوارەوە و هیچ زیانێكی گیانی و ماددییان نەبووە.
دوای رووداوەكەش هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان دەستيپێكرد.