بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە هەرێم زەمینەیەکی لەبار بۆ گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن هاتووەتە ئاراوە

سەرۆكی یەكێتی و باڵیۆزی ڕوسیا لە عێراق

سەرۆكی یەكێتی لەگەڵ باڵیۆزی ڕوسیا كۆبووەوە و ڕایدەگەیەنێت، بەخۆشحاڵییەوە زەمینەیەکی لەبار لە هەرێم بۆ گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن هاتووەتە ئاراوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە ھەولێر پێشوازیکرد لە ئێلبروس کوتراشیڤ، باڵیۆزی ڕوسیا لە عێراق.

لە دیدارێکدا کە دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکان تاوتوێکران و تێپەڕاندنی ئەو دۆخە سیاسییە چەقبەستووەی عیراقی تێکەوتووە گفتوگۆی لەبارەوەکرا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە دۆخی هەرێمی کوردستان کرد و وتی، “بەخۆشحاڵییەوە زەمینەیەکی لەبار بۆ گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن هاتووەتە ئاراوە و هیوادارم هەموومان بە گیانێکی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە لەپێناو گەل و قەوارەی هەرێم سازش لەسەر داواکارییەکانمان بکەین. بە گوتارێکی نیشتمانی و وەک یەک تیم بچینە بەغداد لەپێناو داکۆکیکردن و پاراستنی مافە دەستوورییەکانمان”.

لەبارەی ئەو دۆخە سیاسییە نەخوازراوەی عێراق و هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی دڵخۆشکەر، سەرۆکی یەكێتی وتی، “هەمووان هەڵوێستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەزانن و لە سەرەتاوە بە ئاشکرا وتوومانە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکانە. هەموو هەوڵەکانیشمان لەپێناو کۆکردنەوە و نزیککردنەوەی دەنگە جیاوازەکاندایە لەپێناو سەقامگیریی وڵات و بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر”.

بابەتی پێشتر

ئوتۆمبێلە مێژووییەکەی شوماخەر بۆ فرۆشتن

بابەتی دواتر

هونەرمەندێك كوژرا.. داوای گۆرانییەكی لێكراوە و ئامادەنەبووە بیڵێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share