وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە لەمەودوا خزمەتگوزارییەکانی چارەسەر، پشکنین و نەشتەرگەری بۆ چەند توێژێک دەبێتە بێبەرامبەر لەسەرجەم سەنتەرەکانی دڵ کە سەر بە وەزارەتن.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، هەردوو وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕێککەوتنیان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی کردووە، کە خزمەتگوزارییەکانی تەندروستیی دڵ لە سەنتەرەکان بۆ کەسوکاری شەهیدان، زیندانییانی سیاسی، تاقانەکانی جینۆساید و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی بکرێت بە بێبەرامبەر.
ئاماژە بەوەکراوە، بە پشتگیریی ههردوو وهزارهتی (کار و كاروباری كۆمهڵایهتی و کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان) به ئاماژەدان بە کۆدی تایبەتی، لە سەنتەرەکانی دڵ، لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک پشکنین، نەشتەرگەری، چارەسەری تەندرووستی، بۆ کەسوکاری شەهیدان، زیندانییانی سیاسی، تاقانەکانی جینۆساید و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی بێبەرامبەر دەکرێت.