نادیە موراد لە لیستی فۆڕبسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەردەكەوێت

نادیە موراد

نادیە موراد-ی چالاكوانی كوردی ئێزدی لە لیستی ساڵانەی 30 ژێر 30ی فۆڕبسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تۆماردەكرێت.

نادیە موراد (تەمەن 29 ساڵ) لە نێو توێژی كاریگەریی كۆمەڵایەتی بەشدارە وەك سەرۆكی دەستپێشخەریی نادیە.

گۆڤاری (فۆڕبسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست) لیستێكی پێكهاتووی لە گەنجانی بونیادنەران، داهێنەران، سەرانی ئایندە، خاوەنكارانی خوار تەمەن 30 ساڵ ڕاگەیاند، ئەوانەی جێپەنجەی خۆیان لە ناوچەكە و دەرەوەیدا لەڕێی لێهاتووییەكانیانەوە نەخشاندووە.

لیستەكەی ئەمساڵ 35 كەس لە 13 رەگەزنامەی جیاواز لەخۆدەگرێت. توێژی كاریگەریی كۆمەڵایەتی، كە نادیە موراد تیایدا بەشدارە، زاڵە بەسەر لیستەكەدا بە هەشت بەشداربوو، بەدوایدا بازرگانی بە شەش، داهێنان بە پێنج، زانست و تەكنەلۆجیا و وەرزش بە چوار بۆ هەر یەكێكیان و پەرەپێدان بە سێ بەشداربوو.

چۆن لیستەكە هەڵبژێردراوە؟
بۆ دۆزینەوەی بەهرە گەنجەكانی ناوچەكە، فۆڕبسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدواداچوونێكی لە سەرجەم وڵاتانی ناوچەكەدا كرد. كاندیدان لەڕێی ئینتەرنێتەوە پێشكەشكران، پێشكەشكاران دەیانتوانی خۆیان یان كەسێكی دیكە كاندید بكەن.

400 كاندید هەبوون، دواتر تیمی توێژینەوە و بەدواداچوونی گۆڤارەكە بە دوو گەڕ هەڵسەنگاندنی بۆ كاندیدان كرد، بۆ ئامادەكردنی لیستێك كە 80 كاندید لەخۆدەگرێت، بەر لەوەی دواتر لیستی كۆتایی ئاشكرابكرێت.

نادیە موراد
چالاكوانی بواری مافەكانی مرۆڤ و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی ساڵی 2018یە، بە پاڵپشت و پشتیوانی دەربازبووانی لەناوبردنی بەكۆمەڵ و توندوتیژیی سێكسی ژێر دەستی داعش دادەنرێت.

کاتێک داعش لە ساڵی 2014 هێرشی کردەسەر ماڵەکەی لە شنگال و كەوتە دەست چەكدارانی گروپەكە، پاش هەڵهاتنی، دەستیکرد بە گێڕانەوەی رووداو و تراژیدیاكانی خۆی و هاوزمانەكانی و گەڕان بە وڵاتانی جیهاندا بۆ ئەو مەبەستە.

لە ساڵی 2016 بووە باڵیۆزی نیازپاکی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کەرامەتی رزگاربووانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە.

لە ساڵی 2018 لەگەڵ دێنیس موکوێگێ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بەدەستهێنا، هەروەها بە هاوبەشی سندوقی جیهانی بۆ رزگاربووانیان دامەزراند.

لە ساڵی 2019دا وەک داکۆکیکارێک بۆ ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستنیشانکرا. دەستپێشخەرییەکەی نادیە موراد کاردەکات بۆ هاندانی حکومەتەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ پشتگیریکردن لە دووبارە گەشەسەندنەوەی بەردەوامی کۆمەڵگەی ئێزدی و، رزگاربووانی توندوتیژیی سێکسی لە سەرانسەری جیهاندا.

نادیە موراد و بونیادنەران لە کوێ و کەی رێزیان لێدەگیرێت؟

بۆنەكە بۆ ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی دەستکەوتەکانی بەشداربووانی لیستەكە لە میسر بەڕێوەدەچێت، ماوەی سێ ڕۆژ لە (24 تا 26ی تشرینی دووەم) ئەنجامدەدرێت و بە رێوڕەسمێك بۆ رێزگرتن لە براوەکان کۆتایی دێت.

بابەتی پێشتر

خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی دڵ بۆ چەند توێژێک دەکرێتە بێبەرامبەر

بابەتی دواتر

هاوژین عومەر: د. بەرھەم ساڵح زۆرترین چانسی بردنەوەی ھەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: باران دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە، بەوپێیە ئەمڕۆ نمەباران دەبارێت. بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی…
Total
0
Share