ڤایرۆسێکی نوێ بڵاوبووەوە و قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا

ڤایرۆسی ئیبۆلا لە دوو ناوچەی ئۆگەندا بڵاوبووەوە و بەو هۆیەشەوە حکومەتی وڵاتەکە قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند.

یۆری مۆسیفینی، سەرۆکی ئۆگەندا ڕایگەیاند، قەدەغەی هاتوچۆ لەو ناوچانە ڕادەگەیەنین کە ڤایرۆسەکەی تێدا بڵاوبووەتەوە تا دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.

بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی ئۆگەندا، لە دوای ڕاگەیاندنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلا لە 20 ی مانگی ڕابردوو لە وڵاتەکەدا تا ئێستا 19 کەس مردوون و 58 کەسی دیکەش وەک تووشبوو تۆمارکراون.

ڤایرۆسی  ئیبۆلا لە ناوەڕاستی ئۆگەندا و لە هەردوو ناوچەی مۆبیندی و کاساندا بڵاوبووەتەوە، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتووەتە پایتەختی وڵاتەکە.

ڕاگەیاندنی  قەدەغەی هاتوچۆی ئەو دوو شارە بۆ ماوەی 21 ڕۆژە، سەرجەم بازاڕەکان و شوێنە ئاینییەکان دادەخرێن و گەشتەکان هەڵدەوەشێنەوە و لە شەوەوە تا بەرەبەیان قەدەغەی هاتوچۆ دەکرێت.

 

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی عێراق لێپێچینەوە لەو کەسانە دەکات کە تیوەگلاون لە دزینی دوو ملیار دۆلار

بابەتی دواتر

ئاگرێکی گەورە لە هۆتێلێکی 24 نهۆمی ئیستانبول کەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بورجی ئیڤڵ داخرا

بورجی ئیڤڵ کە هێمای شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسایە و یەکێکە لە شوێنە سەرنجڕاکێشەکانی جیهان کە گەشتیاران رووی تێدەکەن،…
Total
0
Share