نوێنەرایەتيی حكومەتی هەرێم لە بەغداد: تا 20 ڕۆژی دیكە نەوتی سپی دەگاتە هەرێمی كوردستان

نوێنەرایەتيی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغداد ڕایدەگەیەنێت، بەپێی ڕێككەوتنی هەولێر و بەغداد، دەبێت تا 20 ڕۆژی دیكە پشكی هەرێمی كوردستان لە نەوتی سپی بگات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە كە نوێنەرانی حكومەتی هەرێم لە بەغداد ڕایگەیاند، 20 ی ئەیلولی ئەمساڵ، لەگەڵ هەر یەك لە د.ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوت و د.حامید یونس ئەلزەوبەعی، بریكاری وەزارەت كۆبوونەوەیەك ئەنجامدراوە تاوەكو حكومەتی هەرێم بڕی 257 ملیۆن و 500 هەزار لیتر نەوتی سپی لە حكومەتی فیدراڵی بكڕێت و بۆ هەر خێزانێكی هەرێمی كوردستان 200 لیتر دابینبكات.”

وتیشی ”لە چوارچێوەی ڕێكەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵی پێیان راگەیاندین پشكی هەرێمی كوردستان تا سەری مانگ، واتە تا ٢٠ ڕۆژی دیكە دابین دەكرێت.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، پڕۆسەكە لە 15 ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا، دەست بە هەناردەكردنی ئەو بڕە سووتەمەنییە دەكرێت، بە ئومێدی ئەوەی وەك ساڵانی پێشووی لێنەیەتەوە كە لە كۆی 257 ملیۆن لیتری ساڵانە، كەمتر لە 65 ملیۆن لیتر بۆ هەرێم نێردراوە.”

پێشتر كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت ڕایگەیاند 20ی ئەم مانگە دەست بە دابەشكردنی سپی دەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى كاره‌با خزمه‌تگوزاریی پسوڵەی کات و بڕی کارەبای بەکارهێنراو ده‌خاته‌كار

وه‌زاره‌تى كاره‌با خزمه‌تگوزارییه‌كى نوێ ده‌خاته‌كار، كه‌ هاوڵاتییان له‌مه‌ودوا ده‌توانن بە ‏سەردانکردنی ماڵپەڕی خزمەتگوزاریی کارەبا و داخڵکردنی ژمارەی ئەژمارەکەیان،…
زیاتر ببینە

جوتیار عادل: پاڵپشتی لە هەنگاوە چاكسازییەكانی قوباد تاڵەبانی دەكەین

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پاڵپشتی لە هەنگاوە چاكسازییەكانی قوباد تاڵەبانی دەكەین، جەختیشدەكاتەوە بە ئەلیكترۆنیكردنی مووچە بۆ خانەنشینان دەستپێدەكات…
Total
0
Share