بزوتنەوەی گۆڕان: وەزارەتی دارایی هەرێم و بەغداد گەیشتونەتە ڕێککەوتن

ڕێکخەری ژووری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند وەزارەتی دارایی هەرێم و بەغداد گەیشتونەتە ڕێککەوتنی سەرەتایی لە ڕوی هونەرییەوە و دەبێت ئەم ڕێککەوتنەش پارێزگاری لێبکرێت تا لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو جێگیر بکرێت.

دلێر عەبدولخالق ڕێکخەری ژووری ڕۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆنگرەیەکی   ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، “گۆڕان پێی وایە لە هەرێمەوە شاندنی باڵا ڕەوانەی بەغدادبکرێت تا لە ڕوی سیاسییەوە ڕێککەوتن لەسەر بەشی هەرێم بکرێت لە بودجەی ساڵی داهاتوودا”.

سەبارەت بە دۆخی ناوخۆیی هەرێم ڕێکخەری ژووری ڕۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، “پێدەچێت هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی و گۆڕان بکرێت لەسەر ئاستی باڵا و بە ڕاشکاوی باسی دۆخی سیاسی و ئابوری هەرێم بکرێت”.

لەسەر دۆخی ناوخۆیی بزوتنەوەکە دلێر عەبدولخاڵق ڕایگەیاند، “گۆڕان هەنگاو بەرەو کۆنفرانسی نیشتمانی دەنێت و 11 لیژنە هەڵدەبژێرێت بۆ دروستکردنی زەمینەی لەبار تا بتوارێت کۆنفرانسی پارێزگاکانی بزوتنەوەکە بگیرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بزوتنەوەی گۆڕان بەهەموو ئۆرگانەکانییەوە و ئامادەیە بۆ گوێگرتن لە وتەی ئەو کەسانەی ناڕازین لە گۆڕان و تێبینی سەرنجیان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: بەغداد ئامادەیی نیشانداوە بەشە بەنزینی سلێمانی زیادبكات بەڵام هەرێم ڕێگرە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی نەوتی عێراق ئامادەیی خۆیان پیشانداوە بۆ زیادکردنی بەشە بەنزینی سلێمانی، بەڵام وەزارەتی…
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر: سەرەداوی وردمان لەبارەی ڕووداوەکانی 48 کاتژمێری ڕابردووی سلێمانی دەستکەوتووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری سلێمانی لەبارەی ڕووداوەکانی 48 کاتژمێری ڕابردووی شارەکە ڕایگەیاند، سەرەداوی وردیان دەستکەوتووە و جەختیکردەوە هیچ پیلانگێڕییەک…
Total
0
Share