خانوو بەسەر دایک و منداڵێکدا رووخا و گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ئەو بارانە بەخوڕەی لە شەوی رابردووەوە ناوچەکەی گرتووەتەوە لە گوندێکی سەر بە پارێزگای کەرکوک خانوویەک رووخا و دایک و منداڵێک گیانیان لەدەستدا.

عامر نوری وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بەهۆی ئەو بارانە بەخوڕەی لە دوێنێوە ناوچەکەی گرتووەتەوە، شەوی رابردوو خانوویەک لە گوندی باجوانی سەر بە پارێزگای کەرکوک رووخا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە کاتی رووداوەکەدا دایكێک و منداڵەکەی لەناو خانووەکەدا بوون بەو هۆیەوە هەردووکیان گیانیان لەدەستدا و بەیانی ئەمڕۆش تەرمەکانیان لەژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکەدا دەرهێندرا”.

ئاشکراشیکرد، “باجوان زۆرینەی دانیشتووانەکەی عەرەبن، گوندەکە کەوتووەتە ناوچەیەکی دەشتایی، خانووەکانیان لە دار و قوڕ دروستکراوە هەڵبەت بەرگەی ئەو بارانە زۆرەی نەگرتووە و خانووەکە رووخاوە”.

 

بابەتی پێشتر

فێستیڤاڵی زانستی و تەکنەلۆجی زانکۆی پۆلیتەکنیک دواخرا

بابەتی دواتر

لە 24 كاتژمێردا 104 ملیم باران لە سلێمانی باریوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share