یاریزانانی بەرشلۆنە لە غەدری بایرن دەترسن

یاریزانانی یانەی بەرشلۆنە ترسیان لەوەیە لە دوایین گەڕی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، یانەی بایرن میونشن بەرامبەر ئینتەر میلان خۆی بدات بەدەستەوە.

ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی کەتەلۆنی لە زاری یاریزانانی یانەی بەرشلۆنەوە ئاشکرای کردووە، کە زۆرینە ترسیان لەوەیە بایرن میونشن لە دوایین یاریی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ (گەڕی شەشەم) بەرامبەر ئینتەر میلان ئاسانکاری بکات بۆ سەرخستنی یانە ئیتاڵییەکە.

لە بەرامبەردا ستافی بارسا بڕیاریانداوە بە هەموو توانایانەوە هەوڵی بردنەوەی هەر سێ یاریی ڤیکتۆریا پلزن، ئینتەر میلان، بایرن میونشن بدەن، بۆ ئەوەی نەکەونە گێژاوی کۆکردنەوەی خاڵ و گۆڵە تۆمارکراوەکانەوە.

بەرشلۆنە لە کۆمەڵەی سێیەمدا سێ خاڵی کۆکردووەتەوە، لە بەرامبەردا بایرن میونشن نۆ خاڵ و ئینتەر شەش خاڵیان هەیە، لە دوایین یاریی کۆمەڵەکەدا ئینتەر بەرامبەر بایرن یاری دەکات و زۆرینەی ئەگەرەکان بەو ئاراستەیەن بردنەوەی ئینتەر هۆکارێک بێت بۆ ماڵئاواییکردنی یانە کەتەلۆنییەکە.

بابەتی پێشتر

پیۆلی: سبەینێ میلانێکی تر دەبینن

بابەتی دواتر

کرایچیکۆڤا زنجیرەی بردنەوەکانی شڤیۆنتیکی پچڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share