کرایچیکۆڤا زنجیرەی بردنەوەکانی شڤیۆنتیکی پچڕاند

باربۆرا کرایچیکۆڤای چیکی کۆتایی بە زنجیرەی نەدۆڕانی ئیگا شیڤۆنتیکی پۆڵەندی و یەکەمی ڕیزبەندیی تێنسی کچان هێنا، دوای ئەوەی یاری کۆتایی پاڵەوانێتی ئۆستراڤای لێبردەوە.

کرایچیکۆڤای تەمەن 26 ساڵ، لە سێ کاتژمێر و 16 خولەکدا یارییەکەی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک لە شڤیۆنتیک بردەوە.

ناسناوی ئۆستراڤا چوارەم ناسناوە خانمە چیکییەکە لە ژیانی وەرزشییدا دەستەبەری دەکات، هەروەها یەکەمینە لە ساڵی 2022دا.

شڤیۆنتیک لە دوایین 60 یارییدا شکستی تۆمار نەکردووە، کە ئەوەش زنجیرەیەکی ڕیکۆردئاسا بوو، بەڵام کرایچیکۆڤا توانی ئەو زنجیرەیە بشکێنێت، ئەنجامەکەش لە ڕیزبەندیی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی بۆ ئاستی خانمان، کاریگەری لەسەر پێگەی شڤیۆنتیک دروست نەکرد و لە پلەی یەکەمدا بەردەوام بوو.

بابەتی پێشتر

یاریزانانی بەرشلۆنە لە غەدری بایرن دەترسن

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: راوێژكارە ئەڵمانییەكان رۆڵی گرنگیان هەیە لە پێشخستنی پڕۆسەی چاكسازی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share