(ڤیدیۆ) میلان به‌ دوو گۆڵ له‌ سامپدۆریای برده‌وه‌

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئه‌ی سی میلان به‌ زه‌حمه‌ت له‌ سامپدۆریای برده‌وه‌.

یانه‌ی سامپدۆریا له‌ یاریگای “لویجی فێراریس” میوانداریی یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی ستیفانۆ پیۆلی کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “ڕۆسۆنێری” له‌ خوله‌که‌کانی شه‌ش و 67 له‌لایه‌ن جونیۆر میسیاس، ئۆلیڤه‌ر جیرو-وه‌وه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی “ئی بلوچێرکیاتی” له‌ خوله‌کی 57 له‌لایه‌ن فیلیپ دوریچیچه‌وه‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، میلان ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ (14) و له‌ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا جێگیر بوو، یانه‌ی سامپدۆریا به‌ دوو خاڵه‌وه‌ بۆ‌ پله‌ی (18) دابه‌زی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بنزیمه‌ ڕیاڵی گه‌یانده‌ لوتکه‌ و میلان یه‌کسانبوو

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، ڕیاڵ مه‌درید بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا و میلان‌ یه‌کسانبوونی تۆمارکرد. له‌…
Total
0
Share