ئیتۆ هێرشی توند دەکاتە سەر یانەکانی ئەوروپا

سەرۆکی نوێی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کامیرۆن، ساموێل ئیتۆ هێرشی توند دەکاتە سەر یانەکانی کیشوەری ئەوروپا و تۆمەتباریان دەکات بەڕێگریکردن لە یاریزانە ئەفریقییەکان.

لەچاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا و لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە بەشدارینەکردنی یاریزانانی یانەکانی ئەوروپا لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، ساموێل ئیتۆ ڕایدەگەیەنێت، “ئەوان خولی نەتەوەکانی ئەوروپا (یورۆ)یان لە کاتێکدا ئەنجامدا ڤایرۆسی کۆرۆنا ببووە بەهێزترین هەڕەشە بۆسەر مرۆڤایەتی، لەهەموو شارەکانی ئەوروپا کردیان، لە یاریگای پڕ لە هاندەردا بەبێ هیچ زیان و لێپێچینەوەیەک”.

هەروەها دەڵێت، “بۆچی نابێت جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە کامیرۆن لە کات و وادەی دیاریکراودا بکرێت؟ هۆکارێکی ڕاستەقینەم دەوێت بمگەیەنێتە ئەو باوەڕەی پاڵەوانێتییەکە شایستەی دواخستنە، یاخود مەسەلەکە ئەوەیە ستەم لە وەرزشی کیشوەرەکەمان دەکەن؟”.

ئیتۆ وەک سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کامیرۆن دەستبەکاربووە، بڕیارە لەمانگی شوباتی 2022 سەرپەرشتی پڕۆسەی ڕێکخستنی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینگلته‌را گه‌یشته‌ مۆندیال و سویسرا ئیتاڵیای ڕه‌وانه‌ی پاشکۆکان کرد

ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌، له‌ یاریگاکانی ئه‌وروپا چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگی قۆناغی ده‌یه‌‌می پاڵاوتنه‌کانی مۆندیال ئه‌نجامدران. له‌ یارییه‌کی به‌هێزی کۆمه‌ڵه‌ی نۆیه‌مدا،…
Total
0
Share